تێگه‌یشتنمان له حه‌قیقت، هێزی بنه‌ڕه‌تی ئازادییه كه ناتوانرێ ناڕاسته‌قینه بكرێته‌وه. مرۆڤ چه‌نده له حه‌قیقه‌ت تێگه‌یشتبێت، هێنده ئازاده. له ئه‌مڕۆدا كه هه‌وڵی ناڕاسته‌قینه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌بوون ده‌درێت، ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتیمان، پارتی كرێكارانی كوردستان PKK كه زمان، چالاكی و هێزی رێكخراوی حه‌قیقه‌ته، به‌هۆی هێرشی فاشیسته‌كان، وه‌شانی خۆی بۆ ماوه‌یه‌ك راگرتبوو. هێرشیان كردینه سه‌ر، چونكه ئێمه ده‌ربڕی حه‌قیقه‌ت بووین. هه‌ره‌دوایی چه‌ته و سیخۆڕی ده‌زگای میت كه بۆ خوێنڕشتن و پیلانگێڕی له دژی گه‌له‌كه‌مان و هه‌ڤاڵانی به‌ڕێوه‌به‌ری بزوتنه‌وه‌ی ئازادیمان، هاتبوونه باشوری كوردستان، به هه‌ڵمه‌تێكی شۆڕشگێڕی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان گیران. ئه‌و رۆژه‌ی كه ئه‌م زانیارییه بڵاو بویه‌وه، ماڵپه‌ره‌كه‌مان له لایه‌ن هێزی فه‌رمی فاشیزمه‌وه هاك كرا. ئێمه دیسان ده‌ست به وه‌شان ده‌كه‌ین و به ماڵپه‌ڕێكی به‌هێزتر، ده‌وڵه‌مه‌ندتر و به‌كاریگه‌رتر له‌وه‌ی پێشوو، له خزمه‌تی گه‌له‌كه‌مانداین. ئێمه به توڕه‌كردنی هه‌ر جۆره فاشیزم، هێزی پاشڤه‌ڕوو، ئیمپریالیزم و شۆڤه‌نیستی جیهان و به كورتی، ئه‌و سیستمه‌ی داگیركه‌ران كه مرۆڤبوونیان بێ‌ناوه‌ڕۆك و پوچه‌ڵ كردۆته‌وه درێژه به خه‌باتمان ده‌ده‌ین. بۆیه ئێمه دیسان ده‌ست به په‌خش ده‌كه‌ین و بۆیه ئیمه هه‌ین و به‌رده‌وامین.
به جۆشی "دمۆكلس"، به فه‌رمانی "خۆت بناسه"ی سوقرات، به هه‌موو هێزی "ئه‌هلی حه‌ق"، ئێمه له دژی نه‌مرودان، وره‌مان به باوه‌ڕی حه‌زره‌ت ئیبراهیم به‌رز كردۆته‌وه. به وێنه‌ی حه‌زره‌تی عیسا خاچی خۆمان له پشتمان كردووه و به‌مجۆره هاتووین. ئێمه وه‌كو حه‌زره‌تی نوح كه له زریان رزگاری بووه، رێ ده‌پێوین. به وێنه‌ی حه‌زره‌تی محه‌مه‌د له دژی "جه‌هاله‌ت" شه‌ڕ ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین "جیهادی ئه‌كبه‌ر"ه. له "ته‌رزی حه‌رمه‌س"ه‌كانه‌وه تا زه‌رده‌شته‌كان، له "حه‌لاج"ه‌كان و پیرسوڵتانه‌كان تا "بابه‌ك"ه‌كان، له "مانی"یه‌كان تا "ئه‌بوزه‌ر"ه‌كان، له شێخ سه‌عیده‌كان تا شێخ ره‌زاكان، له "به‌سێ"یه‌كان تا مه‌زڵوم و كه‌ماله‌كان، له "سه‌را"كان تا رۆزاكان، له بێریتانه‌كان تا زیلانه‌كان، له "ده‌لال"ه‌كانه‌وه تا "ئاتاكان"ه‌كان، هه‌ر چه‌نده جوانی ئه‌و مرۆڤانه‌ی بوونه جه‌وهه‌ر و وته‌ی حه‌ق هه‌بن، وته‌یان وته‌ی ئێمه و باوه‌ڕییان باوه‌ڕی ئێمه و رێگایان رێگای ئێمه و چالاكی ئه‌وان چالاكی ئێمه‌یه. ئێمه به ناوی ئه‌وان سوێند ده‌خۆین كه له هه‌ر كوی فاشیزم، داگیركاری، سه‌رده‌ستی، زوڵم و كوشتنێك هه‌بێت، له ریزی ئازادیخوازان، چه‌وسێنه‌ران، ژێرده‌ستان و مه‌زڵومان شوێن بگرین. با ناوی زاڵم داعش، ئه‌ردۆغان و باغچه‌لی، به‌عس یان هه‌ر كه‌س و هێزێكی تر بێت، وه‌كو "فیشه‌كی ناموس" كه له بورییه‌كه‌یه‌وه ده‌رده‌چێت، له پێناو ئارمانجه‌كان بڕۆینه پێش. قوربانیدانه‌كه‌ی هه‌ر چییه‌ك بێت، گیانی شیرینیشمان بێت ده‌یبه‌خشین؛ به‌ڵام هه‌رگیز له ئازادی كه سوژده‌گای بابه‌كانه واز ناهێنین. ئێمه له رێگای ژیانی ئازاد كه عه‌شقی حه‌قیقه‌تمانه ده‌رناچین. ره‌نگه پاشڤه‌ڕووه‌كانی جیهان، داگیركه‌ران و ئیمپریالیسته‌كان هێزی مادییان له ئێمه زیاتر بێت و بۆ خنكاندنمان له تاریكی‌دا به‌كاری بهێنن، به‌ڵام زه‌ڕه‌یه‌كی حه‌قیقه‌ت به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ریشه‌ی ته‌واوی ئیبلیسان بكێشرێت. ئه‌نجام به مسۆگه‌ری ئه‌مه‌یه و كاته‌كه‌شی به تێكۆشان، شێواز و ته‌مپۆی ئێمه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه. تێكۆشانی رێكخراوی گه‌له‌كه‌مان كه مه‌حكوم و موحتاج و تامه‌زروی ئازادییه دیاركه‌ره.
ئێمه له رۆژی ٨`ی ئادار كه كردار و ئیسپاتێك له سه‌ر نه‌مری سارا، زیلان، بێریتان و سه‌ما`كانه ده‌ست به وه‌شانی مالپه‌ره‌كه‌مان ده‌كه‌ین. وه‌ك ماڵپه‌ڕی PKK، وه‌كو سه‌لماندنی نه‌مریی "سارا"كان و به هه‌ڵوێستی "ملوره‌ی ئیبراهیمی" ئێمه‌ش هاتووین تا ببین به دڵۆپێك له ده‌ریای ئازادی. پارتیمان كه ٤١`مین ساڵی دامه‌زراندنی خۆی به چالاكبوونێكی گه‌وره پیرۆز كرد، وه‌كو ئه‌وه‌ی تا ئێستا كردویه‌تی، نیشان ده‌دات كه له‌مه‌وبه‌دواش ده‌بێت به هیوای ئازادی و رزگاری گه‌لانمان. له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا هه‌وڵ ده‌ده‌ین لێكدانه‌وه، په‌رتوك و هه‌ڵسه‌نگاندنی جۆراوجۆری رێبه‌ر ئاپۆ، كادیرانی پێشه‌نگی بزوتنه‌وه‌كه‌مان، شه‌هیدانمان [له‌گه‌ڵ وێنه‌كانیان]، ورده‌كاری ده‌رباره‌ی ژیانی گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان و زۆر بابه‌تی ئایدیۆلۆژی، سیاسی، رێكخستنی، ئابوری، كولتوری، كۆمه‌ڵایه‌تی و... بخه‌ینه به‌رچاوی خوێنه‌رانی به‌ڕێزمان.
كۆمه‌ڵایه‌تی‌بوونمان پیرۆزیمانه؛ بیری سۆسیالیزمی بڵند، وه‌كو رێ‌نیشانده‌ر، رێگای سه‌ره‌كی ئێمه‌یه و بێ ئه‌وه‌ی به هه‌ڵه‌ی بزانین به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆین. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه وه‌كو رێبه‌رایه‌تیمان هاوار ده‌كه‌ین: "پێداگری له‌سه‌ر سۆسیالیزم، پێداگرییه له‌سه‌ر مرۆڤبوون."
له‌گه‌ڵ سڵاو و رێزی ئاپۆیی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ماڵپه‌ڕ
٨/٣/۲۰۱۹