راکێشانى به‌ره‌به‌ره‌ى ژن بۆ کۆمه‌ڵگاى هیرارشیک و له‌ناوبردنى ته‌واوى تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى ژن له راستیدا دژهشۆڕشێکه له کۆمه‌ڵگادا ...
ئازاد سه‌عید
له سه‌ر بنه‌مای دابه‌شکاری کاتی، ده‌توانرێ کۆمه‌ڵگای مرۆیی له رهواڵهتگهلی جۆراوجۆر ده‌سته‌به‌ندی بکرێت. له‌م دابه‌شکارییه‌دا، به بنه‌ماگرتنی فۆرمه زهنییه‌تی یاخود چینایه‌تی و کلتوورییه‌کان، ئه‌نجامی جۆراوجۆری له‌گه‌ڵدایه. هه‌ڵسه‌نگاندنی قۆناغه‌کانی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای مرۆیی له‌سه‌ر بنه‌مای رهواڵهتگرتنی پێکهاته‌ی زهنییه‌تی مرۆڤ، بوونی قۆناغه‌کانی میتولۆژیک، میتافیزیک و زانستی پوزه‌تیڤ بۆ ئێمه ئاشکرا ده‌کات. له هه‌مان کاتدا، لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و قۆناغانه، له سه‌ر بنه‌مای به‌رداشتی چینایه‌تی له کۆمه‌ڵگای مرۆیی، قۆناغه‌کانی کۆیله‌داری، فیودالی، سه‌رمایه‌داری و سوسیالیزم و... دێنێته پێشه‌وه. له هه‌ر یه‌ک له‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌دا، مۆنیزم زاڵ بووه، واته فه‌لسه‌فه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وام له سه‌ر هێڵێکی درێژ.
به بنه‌ماگرتنی رێبازی فه‌لسه‌فی ـ زانستی بۆ قووڵبوونه‌وه له پره‌نسیبی یاسا و رێسا جیهانییه‌کان و به‌کارهێنانی فرمولی تێزـ دژهتێزـ سه‌نتێزی هێگل، هه‌ڵبه‌ت به خوێندنه‌وه‌یه‌کی نوێتر، بۆ روونکردنه‌وه‌ی باشتری قۆناغه‌کانی رهواڵهتگرتنی کۆمه‌ڵگای مرۆیی پێویستیه‌کی به‌رچاوه. به پێچه‌وانه‌ی ماتریالیزمی قه‌به، تێز و دژه‌تێز یه‌کتر له‌ناو نابه‌ن به‌ڵکو له سه‌ر بنه‌مای گوشار و دوورکردنه‌وه‌ی یه‌کتر کار ده‌که‌ن. ئه‌مه له حاڵێکدایه تێز و دژه‌تێز هه‌ر کات یه‌کتر پێده‌گه‌یه‌نن و سه‌نتێزی به‌رهه‌مهاتوو له‌وانه‌ش، فاکته‌ری کاریگه‌ری تێز و دژه‌تێز به شێوه‌ی زاڵ و دۆڕاو له خۆیدا به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه.
رژێمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش کاتێ به شێوه‌ی تێز و دژه‌تێز ره‌واڵه‌ت ده‌گۆڕن، ده‌بنه هۆکاری یه‌کتر و ناکۆکی نێوان ئه‌وان، پێشکه‌وتنی گرنگ له‌گه‌ڵ خۆ ده‌هێنێت. وه‌ها تێڕوانینێک، ئه‌م شێوه بیرکردنه‌وه که پێشکه‌وتنه‌کان به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و له هێڵێکی و ره‌ها روو ده‌ده‌ن ده‌خاته ناکۆکییه‌وه. ئه‌نجامه به‌ده‌ستکه‌وتووه‌کان له پێشکه‌وتنه‌کانی فیزیک کوانتۆم و گه‌ردونناسی، هۆگهرایی ـ که له سه‌ر ئه‌ندێشه‌ی خۆرئاوا زاڵه و کۆکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاسا ئیلاهی ـ رووبه‌ڕووی بنبه‌ست ده‌کاته‌وه و ئه‌مانه‌ش هۆکارن له سه‌ر جیابوون و میتافیزیکیبوونی پێشکه‌وتنه به‌رده‌وام و هێڵییه‌کان.
له دیالکتیکى پێشکه‌وتندا هه‌ر کات، قۆناغى بشێوى بوونیان هه‌یه که به‌رده‌وامی جوڵانه‌وه‌ى هێڵى و به‌رده‌وامی له قۆناغێک بۆ قۆناغێکى تر ئه‌سته‌م ده‌کاته‌وه. له قۆناغى بشێوى یاخود به واتایه‌کى تر، قۆناغى تێپه‌ڕبوون، فاکتهرگهلێکى جۆراوجۆر له سه‌ر دیاریکردنى ناوه‌ڕۆکى سیستمى داهاتوو به‌کاریگه‌ر ده‌بن. ئه‌م سیستمانه ره‌نگه پێشکه‌وتوو یاخود چه‌قبه‌ستوو بن. به پێى لێکدانه‌وه‌کانى سه‌ره‌وه، پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگاى مرۆیى و رهواڵهتگرتنى قۆناغه جۆراوجۆره‌کان، له سه‌ر بنه‌ماى هه‌ڵبژاردنێکى ئازادانه‌یه و بانگه‌شه‌ى جهبریبوونى (خۆرتیوازی) پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگاى چینایه‌تی، هه‌ڵه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌یه. چونکه وه‌ها لێکدانه‌وه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆکى یاسا سروشتییه‌کانى جیهان ناکۆکه و له حاڵه‌تى په‌سه‌ندکردنیدا، لێکدانه‌وه‌یه‌ک ده‌بێت له سه‌ر راستى ئایدیاگهرایى میتافیزیک. جهبریبوونى پێشکه‌وتنى کۆمه‌ڵگاى چینایه‌تی، به واتاى تێپه‌ڕبوون له کۆمه‌ڵگاى سروشتى بۆ کۆمه‌ڵگاى هیرارشیک و ده‌وڵه‌تگه‌را یاخود له سوسیالیزمه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگاى چینایه‌تییه. وه‌ها تێڕوانینێک نکۆڵى ده‌کات له سه‌رجه‌م ئه‌م تێکۆشانانهى له قۆناغى بشێویدا کراون. هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ به بیرى بهێنینه‌وه که ئاستى ئه‌و تێکۆشانانه له دیاریکردنى ناوه‌ڕۆکى سیستمى نوێ‌دا به‌کاریگه‌ره. له قۆناغى بشێویدا، تێز و دژه‌تێز هه‌ر دووکیان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا زاڵ بووه و تێکۆشانه‌کان له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه، خۆیان رێک ده‌خه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها که ده‌زانین، کۆمه‌ڵگاى سروشتى وه‌ک یه‌که‌مین ئه‌زمونى کۆمهڵایهتیبوونى مرۆڤایه‌تى ده‌ژمێردرێت و گه‌وره‌بوونى ئه‌م پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه پێویستییه‌کى سروشتى بووه. به‌رفراوانبوونى پێکهاته‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى تیرهبهرایهتی (که‌لان) له ئاستى شوێن و کاتدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له سه‌ر بنه‌ماى ژن ـ دایک بوو، به‌خێڵی و توڕه‌یى پیاوان ده‌ورووژێنێت. زانیارییه‌کان سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگاى سروشتى نیشانده‌رى ئه‌م راستییه‌یه که پیاوان له کۆمه‌ڵگایه‌ک که له سه‌ر بنه‌ماى سیستمى ژن ـ دایک بووه، هه‌ستیان به ناڕه‌حه‌تى کردووه. سیستمى ژن ـ دایک، په‌ره‌ى داوه به کۆمه‌ڵگایه‌ک له سه‌ر بنه‌ماى ده‌سته‌مۆکردنى ئاژه‌ڵان و کۆچبه‌رییه و له‌گه‌ڵ راکێشانى منداڵان و پیاوان له ده‌وروبه‌رى خۆی، بناغه‌کانى خۆى سه‌قامگیر ده‌کات و کلتوورى خوداوه‌ندى ژنى نه‌به‌ز ده‌خوڵقێنێت. خوداوه‌ندى دایک له رێگاى سروشته‌وه، ده‌گاته مه‌عریفه و زانایی و ئه‌مانه‌ش له رێگاى دۆزینه‌وه‌ى ئامێرهکانهوهن گه‌شه ده‌که‌ن. له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا، ئه‌و پیاوانه‌ى که دایکان، بوونیان سودمه‌ند نه‌زانیوه، له ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمى تیرهبهرایهتی ده‌مانه‌وه. له سه‌ره‌تادا ناکۆکى نێوان ئه‌م پیاوانه و کلتوورى دایکسالارى لاواز بووه، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره و له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بوونى پێکهاته‌ى تیرهبهرایهتی ئه‌مه زیاتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌و پیره‌مێرده دوورخراوانه له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به‌ره‌و دروستکردنى ئایدیۆلۆژیا و سیستمێک به پاڵپشتى و فه‌رمانڕه‌وایى پیاو ده‌جوڵێنه‌وه. ئه‌و پیاوانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى سیستمى ژن ـ دایک شوێن ده‌گرن، به په‌ره‌دان به کارى نێچیر، زانایی به‌ده‌ست ده‌خه‌ن. پیاوان له به‌رامبه‌ر سیستمى ده‌سته‌مۆکردنى ژن و کۆچبه‌ری، سیستمێک له سه‌ر بنه‌ماى نێچیر به‌ربڵاو ده‌که‌نه‌وه. سیستمى پیاوسالار له‌گه‌ڵ به بنهماوهرگرتنى هێز و شاره‌زایى له نێچیردا، ئه‌زمونى به‌ساڵاچووان و فریو و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، پایه‌کانى خۆى پته‌و ده‌کاته‌وه. به‌مجۆره هه‌لى ده‌رکه‌وتنى دژهتێزى کۆمه‌ڵگاى سروشتى دێته ئاراوه. رێکه‌وتنى پیاوانى به‌هێز و به‌ساڵاچووان که خۆیان به شێوه‌ى (شه‌مه‌ن) یان راهیب نیشان داوه، رووداوێکى گرنگه. ئه‌وان له رێگه‌ى هێزى ئایدیۆلۆژیاوه له سه‌ر ئه‌و پیاوه گه‌نجانه‌ى که ده‌هاتنه ناو جه‌ماعه‌تى ئه‌وانه‌وه، به‌کاریگه‌ر ده‌بوون و به‌ره‌به‌ره پێگه‌ى خۆیان له ناو ئه‌و گروپانه‌دا باشتر ده‌کرده‌وه.
نێچیر و پارێزگارى له تیرهبهرایهتی له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌کییه‌کان، له رێگاى کوشتن و به‌کارهێنانى ئامێره سهبازییهکانهوه ده‌کرێت. مه‌سه‌له‌ى مه‌رگ و ژیان، په‌یوه‌ندییه‌کى چڕى له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و هیهرارشى هه‌یه. هیهرارشى ناو کۆمه‌ڵگاى سروشتى له ژێر کاریگه‌رى نرخه‌کانى کلتوورى دایکسالاری بووه و شێوه‌یه‌کى ئه‌رێنى و سودمه‌ندى به خۆیه‌وه گرتووه. له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا رێز و ده‌سه‌ڵات شایانى ئه‌و که‌سه‌یه که زیاترین هه‌وڵدان ده‌کات له پێناو کۆکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کان و گیاخۆراکییهکان و ئه‌وانه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى تر‌ى تیره‌که دابه‌ش ده‌کات. ئه‌و هیهرارشییه هێشتا سه‌قامگیر نه‌بووه و تاکه‌که‌سییه، بۆیه له سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه فه‌رمانڕه‌وا نیه.
پێکهاته‌ى هیهرارشیک و ده‌سه‌ڵاتخواز، بنه‌ماى کۆمه‌ڵگاى پیاوسالار پێک ده‌هێنن. وشه‌ی هیهرارشیک، نیشانده‌رى یه‌که‌مین تێکه‌ڵاوى شێوه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ده‌سه‌ڵاتخواز له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى پیرۆزى شهمهنه. ئه‌م ده‌زگا توانایه که به‌ره‌به‌ره له سه‌ر کۆمه‌ڵگا زاڵ ده‌بێت، له دۆخێک‌دا که به‌ره‌و چینایهتیبوون گه‌شه ده‌کات، ده‌بێته فه‌رمانڕه‌واییه‌کى ده‌وڵه‌تی.
بۆیه ده‌توانین بڵێین که کۆمه‌ڵگاى سروشتى وه‌ک یه‌که‌مین ئه‌زمونى کۆمهڵایهتیبوونى مرۆڤ، یه‌که‌مین تێزه که مرۆڤ پاڵى پێوه داوه و له به‌رامبه‌رى ئه‌وه‌شدا، کۆمه‌ڵگاى هیهرارشى وه‌ک دژه‌تێز په‌ره ده‌ستێنێت. تایبه‌تمه‌ندى دژهتێزى کۆمه‌ڵگاى هیهرارشیک له‌مه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که به شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام له هه‌وڵى سه‌رکوتى کۆمه‌ڵگاى سروشتى و دواخستنیدایه. وێڕاى ئه‌مه، تێپه‌ڕبوون له کۆمه‌ڵگاى سروشتى بۆ کۆمه‌ڵگاى هیرارشیک به هیچ جۆرێک جهبرێکى مێژوویى نیه که مارکسیسته‌کان له سه‌رى پێداگرن. چونکه کۆمه‌ڵگاى سروشتى له‌م پرۆسه‌یه‌دا، بهرخۆدانییهکى گه‌وره و ئۆرگانیک ده‌کات.
هه‌روه‌ها که ئاماژه‌مان پێ‌کرد، کلتوورى نێچیر، ده‌بێته هۆى زیادبوونى ئاستى زانایی پیاو. تێگه‌یشتن له‌م هێزه (نێچیر) له لایه‌ن پیاوه ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ ئه‌وان ده‌ره‌خسێنێت تا سیستمى ژن ـ دایک بخه‌نه ژێر کۆنترۆڵى خۆیانه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سیستمى پیاوسالار، به‌هاکانى سیستمى ژن ـ دایک ده‌کاته ئامانجى خۆی، ده‌توانرێ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بکرێت که یه‌که‌مین قوربانى کۆمه‌ڵگاى هیرارشیک ژنانن. واته یه‌که‌مین قوربانى کۆمه‌ڵگاى هیرارشیک، سیستمى ئاوه‌دانی ژن ـ دایک بوو. ژنان یه‌که‌مین توێژن که له‌م سیستمه‌دا سه‌رکوت کراون. نرخه‌کانى یهکجێگهنشینى کۆمه‌ڵگاى پیاوسالار بۆته هۆکار تا ئه‌م قۆناغه که پێش مێژوو، به‌ربڵاوى به‌رفراوانى هه‌یه، له زانسته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا پێگه‌یه‌کى نه‌بێت. راکێشانى به‌ره‌به‌ره‌ى ژن بۆ کۆمه‌ڵگاى هیرارشیک و له‌ناوبردنى ته‌واوى تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانى ژن له راستیدا له کۆمه‌ڵگادا دژهشۆڕشێکه.