ده‌ربازبوون له جووته کاراکته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌براو له ده‌سه‌ڵاتدارێتی نێو دیموکراسی ده‌وڵه‌تگه‌رای مۆدێرندا قه‌یرانێکی سه‌ره‌کییه ...
ئاتاکان ماهیر
به‌شی پێنجه‌م
له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا زانستی سیاسی مۆدێرن گه‌شه ده‌کات. ده‌وڵه‌تی مۆدێرن له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕشی پیشه‌سازی په‌ره ده‌ستێنێت. تا کاتی گه‌شه‌کردنی سیستم و به‌رهه‌می ئه‌ندوستریاڵی، کاپیتالیزمیش ده‌وڵه‌ت داده‌مه‌زرێنێ و شێوه‌یه‌کی جێگیری به خۆیه‌وه ده‌گرێ. له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا پێناسه‌ی دیموکراسی به‌هۆی گوشاره ژێربه‌ژێرییه‌کانی گه‌ل و ئه‌و پێکهاته ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که له ئه‌نجامی به‌رهه‌می ئه‌ندوستریاڵییه‌وه ده‌رکه‌وتووه جارێکی دیکه ده‌که‌وێته‌وه به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندن و شرۆڤه‌کردنه‌وه. له‌به‌ر ته‌سکبوونی پێناسه‌ی دیموکراسی به‌رجه‌سته‌کراوی یۆنان، لێگه‌ڕین ده‌ست پێده‌کات. لێگه‌ڕینه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه ته‌نها له پێناوی گه‌یاندنی دیموکراسییه به پێناسه‌یه‌کی نوێ. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی دام و ده‌زگاکانی تاوتوێ ده‌کرێت. هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌م لێگه‌ڕینانه‌دا هه‌ندێکیان ده‌یانوت "یۆنانییه‌کان شارگه‌لی بچووکن، خۆبه‌ڕێوه‌بردنی کارێکی ئاسایی بووه، به‌ڵام ناتوانن ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه به دیموکراسی به‌ڕێوه ببه‌ن. وتنی "له‌و جێگایانه‌ی که دیموکراسی تێیدا په‌ره ده‌ستێنێ، به ئاسانی پێڕه‌و ناکرێت" وته‌یه‌کی نوێ نیه. له لایه‌کی دیکه‌وه فه‌یله‌سووفه یۆنانییه‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که ده‌سته بچووکه‌کان شوێنی هه‌ره گونجاون بۆ په‌یڕه‌وکردنی دیموکراسی. هه‌روه‌ها سنوردارکردنی رێژه‌ی دانیشتووانی شاره‌کان به پێویستییه‌کی سه‌ره‌کی دیموکراسی ده‌بینن. له رۆژگاری ئه‌مڕۆشماندا هه‌ندێ که‌سانی زانا هه‌ن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که‌وا له پێناو باشتر په‌یڕه‌وکردنی دیموکراسیدا پێویسته شاره‌کان بچووک بن یاخود به‌ش به‌ش بکرێن و بکرێنه ده‌سته‌ی سه‌ره‌کی و له چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی کۆنفێدراڵیدا رابگیردرێن. له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌میشدا شۆڕشگێڕه دیموکراسیخوازه‌کانی ئه‌وروپا و ئه‌مریکای باکور پێناسه‌یه‌کی ساده و پوخت ده‌که‌ن بۆ دیموکراسی و ده‌ڵێن: "به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو که‌س له لایه‌ن هه‌موو که‌سێکه‌وه." به‌مشێوه‌یه‌ش بیری "دیموکراسی زۆرینه" که ئه‌وروپای مۆدێرن و ئه‌مریکای باکور به میراسیان وه‌رگرتووه، له سه‌ده‌ی (17 و 18)دا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زۆرینه‌وه گۆڕا بۆ دیموکراسی هه‌موو که‌س و به‌مه‌ش بناخه‌ی سه‌ره‌کی دانرا. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زۆرینه گۆڕا بۆ "به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو که‌س له لایه‌ن هه‌موو که‌سه‌وه." هه‌ندێ بیرمه‌ندیش هه‌بوون که وتویانه ده‌بێ دیموکراسی به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زۆرینه‌وه سنوردار نه‌مێنێته‌وه.
بیری دیموکراسی به شێوه‌یه‌ک گوزاره‌ی لێوه ده‌کرێ که نابێ وه‌ک ده‌سته‌واژه‌ی مۆنارشی و ئه‌ریستۆکراسی هه‌ڵبسه‌نگێنرێ. ئه‌وانه‌ی که خاوه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تین، پارچه‌یه‌کی سه‌رتاپاگیری کۆمه‌ڵایه‌تین. پاشان تێپه‌ڕاندنی دیموکراسی زۆرینه تاوتوێ ده‌کرێ. لێره‌دا دیموکراسی زۆرینه رێژه‌ی (51%) به‌ده‌ست ده‌هێنێ و ده‌که‌ونه دووی وه‌ڵامی پرسیاری ئاخۆ چی له (49%)ی دیکه بکرێ، هزری ده‌ربازبوون له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زۆرینه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو که‌س له لایه‌ن هه‌موو که‌سه‌وه گه‌شه ده‌ستێنێت. شۆڕشه دیموکراتیکه‌کانی گه‌ل له ئه‌وروپا، له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌سته‌واژه‌ی رادیکاڵی "یه‌کسانی" و "ئازادی"یان هێنایه نێوه کایه‌ی کۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه یه‌کسانی ـ ئازادی به‌ره‌و به‌هاوتابوونه‌وه چوو. لێره‌شه‌وه مه‌یلێکی سیاسی له چوارچێوه‌ی مه‌رجی بوون به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌موو که‌س و به شێوه‌یه‌کی یه‌کسانی له ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها بوونی مافی هه‌ڵسوڕانی ئازاد و مافی هه‌ڵبژاردن ده‌رکه‌وته پێش. ماده‌م به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو که‌س له لایه‌ن هه‌موو که‌سێکه‌وه دیموکراسییه، که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌س ببێته به‌ڕێوه‌به‌ر، پێویسته هێنده‌ی هه‌موو که‌سێ خاوه‌ن هێز بێت! سیستمی پارله‌مانته‌ریی هه‌ڵبژێردراوی ده‌نگی گشتی و یه‌کسان له دوای ئه‌م گفتوگۆیانه‌وه له رۆژئاوادا که کاپیتالیزم تێیدا باڵاده‌سته پراکتیزه ده‌کرێ.
"چۆنێتی نوێنه‌رایه‌تی" لایه‌نی هه‌ره زانراوی، په‌یڕه‌وکردنی ئه‌و دیموکراسییه‌یه که مۆدێرنیته‌ی گه‌شه‌سه‌ندوی رۆژئاوا ده‌ریخستووه. له هه‌مان کاتدا و "دیموکراسی نوێنه‌رێتی"ش پێناسه ده‌کرێ. ئه‌م سیستمه وه‌ک ده‌سته‌به‌رکردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ک له‌نێو چینه‌کانی درێژه‌پێده‌ری کاپیتالیزم و میکانێزمایه‌کی پراکتیکی گه‌وهه‌رپارێزی مۆدێرنی له‌نێو خاکی فراوانی ده‌وڵه‌ته ـ نه‌ته‌وه‌کاندا بینراوه. نوێنه‌رایه‌تی دوو که‌ڵکی ناکۆکی هه‌یه. زۆرینه به به‌ڕێوه‌به‌رییه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و لێیشی جوێ ده‌کاته‌وه. نوێنه‌رێتی له وه‌ته‌ی ده‌ستی پێکردووه ئه‌م کێشه‌یه‌ی له‌گه‌ڵدایه. هه‌م له ژێر ناوی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوان سیاسه‌ت ده‌کرێ، هه‌م له رویه‌کیشه‌وه ئه‌م جه‌ماوه‌ره له رێگه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌وه به جێگه‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ند ده‌کرێ. به‌م شێوه‌یه‌ش ناتوانێ له‌سه‌ر ناوی گه‌ل هه‌ڵبسوڕێ و ئه‌مه‌ش خراپه. وه‌ک له دیموکراسی نوێنه‌رێتی بینرا، نوێنه‌ره هه‌ڵبژێردراوه‌کان، له پاش هه‌ڵبژاردنیان، له‌بری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌ل خزمه‌ت به باڵاده‌ستانی سیستم و سودمه‌ندانی ده‌که‌ن. نوێنه‌ر له‌جیاتی هه‌ستێ به به‌جێهێنانی به‌رپرسیارێتییه‌کانی له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژێره‌رانی، ده‌چێ له شوێنێک له شوێنگه‌کانی ده‌وڵه‌ت و ناچار ده‌بێ نوێنه‌ری ده‌وڵه‌ت بکات و بیر له شوێن و پێگه و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه و به پێویستیشی ده‌زانێ پێداویستییه‌کانی گه‌لیش ده‌رببڕێ. له‌م ره‌وشه‌شدا خاوه‌ن کاراکته‌رێکی دوانییه که هه‌موو نوێنه‌رێک تێیدا له‌نێو قه‌یراندا ده‌هێڵێته‌وه. هه‌ر که‌سێکیش له‌نێو دیموکراسی ده‌وڵه‌تدا سیاسه‌ت بکات ناتوانێ له‌م قه‌یرانه رزگاری ببێ.
کێشه‌ی دیکه‌ی نوێنه‌رێتیش هه‌ن؛ ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان ده‌کرێت هێزی هه‌ڵبژارده‌ن و کۆنترۆڵیان له سیستمی هه‌ڵبژاردندا له بواری کاته‌وه سنورداره. نوێنه‌ران له نێوان هه‌ڵبژاردنه‌کاندا گوێ ناده‌نه پێشنیاره‌کانی هه‌ڵبژێره‌ران و به گوێره‌ی خۆیان هه‌ڵده‌سوڕان و له پاش هه‌ڵبژاردنی هه‌ڵده‌ستێ جێبه‌جێکردنی خواسته‌کانی خۆی. بێ‌گومان پاش هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانته‌ر له هه‌ڵبژاردنه دیموکراتیکه‌کاندا به پارله‌مانته‌ری گشتی نه‌ته‌وه ده‌ستنیشان ده‌کرێ و وه‌ک به‌رپرسیار له به‌رامبه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌دا ده‌بینرێ. به‌م شێوه‌یه نه‌ک له به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که هه‌ڵیبژاردووه، به‌ڵکو پێویستی به‌جێهێنانی به‌رپرسیارێتییه‌کانی له به‌رامبه‌ر سیستمی ده‌وڵه‌تگه‌رای وه‌بیر ده‌هێنرێته‌وه. لاوازییه‌کی دیکه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وه‌یه که له نێو چوارچێوه‌ی هێڵێکی سنورداری نوێنه‌رایه‌تیکردندا ناچاری سه‌پاندنی هه‌ڵبژاردنه. ئه‌وانه‌ی که له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه ده‌ستنیشان کراون ده‌رده‌خرێنه پێش کۆمه‌ڵگا و پێیان ده‌وترێت هه‌ڵبژێرن، سنوردارکردنی مافی بژاره‌کردن بابه‌تێکی دژه‌دیموکراتیکه. ئاشکرایه ئه‌م دۆخه‌ش له روی هه‌ڵبژێردراوه‌کانیشه‌وه نوێنه‌رایه‌تی سنوردار ده‌کات. فاکته‌رێکی دیکه‌ش که دیموکراسی له نوێنه‌رێتیدا که‌م ده‌کاته‌وه، زیادکردنی هه‌نگاوه‌کانی نێوان نوێنه‌ران و هێزی ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کرێ تا ده‌چێ سنوردار ده‌کرێ. بۆ نمونه بیر له ئه‌رکدارێک بکه‌نه‌وه که له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رێکه‌وه خرابێته سه‌ر کارێ، ئایا تا چه‌ند نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژێره‌رانی به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌کات؟ کرداری جێگیکردنی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیشدا له هه‌مان چوارچێوه‌دایه. "له کاتێکدا که شێوازی به‌کارهێنانی دیموکراسی له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیردا شایانی تاوتوێ و گفتوگۆکردنه و ئه‌مه له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه‌وه، ناردنی بیرۆکرات به مه‌به‌ستی نوێنه‌رایه‌تیکردنی گه‌ل له لایه‌ن سه‌رۆک وه‌زیره‌وه بۆ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، که له سه‌رۆک وه‌زیر که‌متر نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌کات، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا زیاتر شایانی هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێکردنه". له ئه‌نجامدا ده‌بینین که دیموکراسیی ئه‌وروپا له نێو ئه‌م قه‌یرانانه‌دان. تا نوێنه‌رێتی به‌ره‌و سنورداری و به‌شبه‌شبوونه‌وه بچێ و ماوه‌ی نێوان نوێنه‌ران و ئه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرێن فراوان ببێ، هیچ جیاوازییه‌کی نامێنێ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره به‌ڕێوه‌به‌رییه کۆنانه‌ی که سه‌رچاوه‌ی باڵاده‌ستبوونیان نه‌ک له گه‌له‌وه به‌ڵکو له لایه‌نی دیکه‌وه وه‌رده‌گرت. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه له هه‌ندێ شوێن هه‌ندێ سه‌رۆک وه‌زیر شێوه‌ی پاشا کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ده‌به‌ن، بیرۆکراته‌کانیش هه‌ر وه‌ک له سه‌رده‌می عوسمانییه‌کاندا بینرا ته‌نها ده‌بنه کۆیله‌ی به‌ر ده‌رگا و هیچی تر. ته‌واوی ئه‌م جۆره نوێنه‌رایه‌تی و نوێنه‌رێتیانه، لایه‌نی به‌سته‌ره‌وه‌ی به سیستمه‌وه ناگۆڕێت. له هه‌مان کاتدا ده‌زگا نوێنه‌رێتیه سیاسییه‌کان توانستی تیۆریانه ده‌داته هاوڵاتیانی به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی داخوازییه‌کانیان. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کۆکردنه‌وه و یه‌کگرتنی هاوڵاتیان له چوارچێوه‌ی یه‌کێتییه‌کی کۆکدا له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ڕه‌خسێنێ. ئه‌و دیموکراسییه سنوردارانه‌ی که له رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا زۆربه‌ی کات به دیموکراسی گرنگ ناوزه‌د ده‌که‌ین، له راستیدا ئه‌و به‌شه نوێنه‌رێتیه‌یه که له لایه‌ن کاپیتالیزمه‌وه به ئه‌نقه‌ست بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م دیموکراسیه‌ی که به‌مشێوه‌یه به‌کاری ده‌به‌ین و وا ده‌زانین نوێنه‌رایه‌تیمان ده‌که‌ن، کۆکبوون و رێککه‌وتنی گه‌ل له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تدا له‌گه‌ڵ خۆیدا دێنێت. له هه‌مان کاتدا ده‌توانین ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه بکه‌ین بۆ دیموکراسییه نوێنه‌رێتییه‌که‌ی شاره‌کانی پۆرتۆ ئه‌لێگرۆ و بێڵی به‌ڕازیلیاشدا.
نوێنه‌رێتیه‌کی سیستمیش هێنراوه‌ته کایه‌وه که له لای یۆنانییه‌کان به به‌ڕێوه‌به‌ری زۆرینه پێناسه ده‌کرێ و له ده‌وڵه‌ته مۆدێرنه‌کاندا به به‌ڕێوه‌بردنی هه‌موو که‌س له لایه‌ن هه‌موو که‌سه‌وه و له سیستمی ده‌وڵه‌تگه‌راشدا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌کار ده‌برێت. ده‌ربازبوون له جوته کاراکته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌ڕێوه‌براو له ده‌سه‌ڵاتدارێتی نێو دیموکراسی ده‌وڵه‌تگه‌رای مۆدێرندا قه‌یرانێکی سه‌ره‌کییه. ئه‌م کاراکته‌ره نادیموکراتیکه‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێوه‌براو کێشه و قه‌یرانی سه‌ره‌کی دیموکراسی نوێنه‌رێتییه. به‌کردارىنه‌کردنی میکانێزمایه‌کی چاودێری ماوه‌یه‌کی درێژ له پاش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، پاشگه‌زنه‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژێردراوه‌کان، له پاش هه‌ڵبژاردنیش له‌جیاتی وه‌رگرتنی بڕیار و پراکتیزه‌کردنی له لایه‌ن هه‌ڵبژێردراوه‌وه، ئاشکرایه که ئه‌مه به‌ناو بۆته نوێنه‌رایه‌تیکردن. ئه‌وه‌ی که به زۆریش پراکتیزه و په‌یڕه‌و ده‌کرێ؛ به‌کارهێنانی هێزی به‌ڕێوه‌به‌رییه که له‌نێو جوته کاراکته‌ری نوێنه‌رێتیدا جێ ده‌گرێ. ئه‌م بارودۆخه‌ش ده‌بێته شتێکی بێ‌واتا به لای گه‌له‌وه. به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت، به‌کارهێنانی ئه‌و ده‌زگایه‌ی جێی تێدا ده‌گرێ، وه‌ک کۆتاییهاتنه به نوێنه‌رایه‌تی. به‌شدارنه‌بوون له ده‌ستنیشانکردنی چۆنایه‌تی و چه‌ندایه‌تی نوێنه‌ران له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، نه‌بوونی که‌شوهه‌وای دیاریکردنی ماوه‌ی نوێنه‌رایه‌تی و په‌یوه‌ست‌نه‌کردنی به هه‌ڵبژێره‌ره‌وه، ئه‌مانه سه‌رجه‌م لاوازی دیموکراسی نوێنه‌رێتین. هه‌ر نوێنه‌رێک نوێنه‌رایه‌تی ژماریه‌کی زۆر له جه‌ماوه‌ر ده‌کات. وه‌کو نمونه؛ له ئه‌ستامبۆڵدا که ژماره‌ی دانیشتوانی (16) ملیۆنه، به‌سه‌ر (40)دا دابه‌شی بکه، هه‌ر به‌شێک ده‌بێته چوار سه‌د هه‌زار و هه‌ر پارله‌مانتارێک نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م ژماره که‌سه ده‌کات. به گشتیش ناتوانێ نوێنه‌رایه‌تییه‌کی راسته‌قینه‌یان بکات. تا رێژه به‌رز ببێته‌وه، چۆنایه‌تی دیموکراسی له نوێنه‌رایه‌تیدا داده‌به‌زێ و به شێوه‌یه‌کی شێوه‌نوازیش بێت ناتوانرێ نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل بکرێ.