پێویسته به بیرۆکه و ده‌سته‌واژه کۆمه‌ڵگه‌راییه‌که‌ی خۆمان به‌رده‌وامی به بابه‌ته‌که‌مان بده‌ین و ده‌سته‌واژه ده‌وڵه‌تگه‌راییه‌کانیش ته‌نها بۆ به‌راوردکردن به‌کار بهێنین...
ئاتاکان ماهیر
به‌شی یه‌که‌م
کۆمینالیزم وه‌ک بیرۆکه
وه‌کو ده‌زانرێ کۆنفیدراسیۆن بیرۆکه‌یه‌کی نوێ نیه، سیستمێکه که له په‌یوه‌ندییه‌کانیدا شێوه‌ی پێکه‌وه‌ژیانی نێوان ده‌وڵه‌ت و سه‌ندیکا و داموده‌زگا و ته‌نانه‌ت عه‌شیره‌ته‌کانیش له بواره سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێ. له‌م واتایه‌شدا کۆنفیدراسیۆن له کاتێکدا جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی نێوده‌وڵه‌تییه له هه‌مان کاتدا له پراتیکدا وه‌ک مۆدێلێکی رێکخستنی چین و توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌بینرێ.
به‌و پێکهاته ناوه‌ندگه‌رایانه‌ی که له تاکه یونیت یان یه‌کێتییه‌ک پێک دێ، ده‌وترێ یونیته‌ر. به‌و پێکهاتانه‌ی له دووان زیاترن و ده‌سه‌ڵات له نێوان ناوه‌ند و پێکهاته خۆجێییه‌کاندا و دواوته له پێکهاته‌ی فیدراڵیدا ئه‌نجامگیر ده‌کات ده‌وترێ "فیدراڵ". به‌و پێکهاته سه‌ربه‌خۆ و یونیته‌رگه‌له‌ی که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی هه‌بوون له نێو یه‌کێتییه‌کی کۆنفیدراڵیدا نیشان ده‌دا و له هه‌مان کاتدا یه‌کێتییه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای هاوپه‌یمان پره‌نسیپه بناخه‌ییه‌کان و به‌رپرسیارێتی له به‌رامبه‌ر ئه‌م پره‌نسیپه بناخه‌ییانه‌دا ده‌ستنیشان ده‌کات و دواوته و بڕیار تێیدا له ده‌ست پێکهاته سه‌ربه‌خۆ و یونیته‌ره‌کاندایه ده‌وترێ "کۆنفیدراڵ".
درووستبوون و ئاوابوونی پێکهاته‌کان و چۆنێتی کاروبار و میکانیزمه‌کانی وه‌رگرتن و په‌یڕه‌وکردنی بڕیار، له روانگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م هۆکارانه‌دا له به‌راوردکردنی ئه‌م سێ پێکهاته‌یه‌دا سود هه‌یه.
سیستمی یونیته‌ر، پێکهاته‌یه‌کی ته‌نها و تایبه‌ت نیه به ده‌وڵه‌ت، ده‌شێ له‌نێو هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی سیاسی یان کۆمه‌ڵایه‌تیدا یونیته‌ر هه‌بێ، بڕیاره‌کان به بێ هاوبه‌شی هیچ ناوه‌ندێک وه‌رده‌گیردرێ، قۆناخه‌کانی وه‌رگرتن و چاودێریکردنی بڕیار بێ هاوبه‌شی چ ناوه‌ندێکی جیاواز به‌ڕێوه ده‌چێ.
له فیدراسیۆندا زیاتر له یونیته‌رێک له‌خۆ ده‌گرێ، فیدراسیۆن پشت به دوو پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی ده‌به‌ستێ؛ پێکهاته‌ی یه‌که‌میان به‌ش و پارچه بچوکه‌کانه و ئه‌وی دیکه‌شیان گشتگیره و "گشت" له‌خۆ ده‌گرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه که ئه‌ندامێکی یه‌کێتی یان "FEDERE" هه‌یه و پێکهاته‌یه‌کی فیدراڵیش هه‌یه. له روی کاروباره‌وه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت بێ، ئه‌وا وه‌ک له بواری ده‌ستوری گشتی وڵات‌دا دیاری ده‌کرێ میکانیزمی هاوبه‌شی وه‌رگرتنی بڕیار له نێوان دوو پێکهاته‌دا په‌یڕه‌و ده‌کرێ، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و توانایانه‌ی که ده‌ستوری گشتی داوێتی به پێکهاته‌کان یان "FEDERE" دواوته و بڕیار بۆ پێکهاته‌ی فیدراڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
کۆنفیدراسیۆن له کاتێکدا که یونیته‌ر نییه، له هه‌مان کاتدا هه‌ندێ لایه‌نی جیاوازیشی له فیدراسیۆن له‌گه‌ڵدایه. له کۆنفیدراسیۆنیشدا. له یونیته‌رێک زیاتر هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م یونیته‌رانه‌ی کۆنفیدراسیۆن زیاد له لێکچوونیان ده‌شێ هه‌ندێ یونیته‌ری دیکه‌ش هه‌بن که خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی جیاواز بن و له نێو واتای ده‌سته‌واژه‌ی پلۆرالیزمدا پێناسه بکه‌ین. کاتێ ده‌وڵه‌ت ده‌بێته جێی باس و خواس، په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان یونیته‌ره جیاوازه‌کان نه‌ک به ده‌ستوری گشتی به‌ڵکو له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یمان ده‌ستنیشان ده‌کرێ. قۆناخی به‌بڕیاربوونێکی پشتئه‌ستوور به زۆرینه‌ی پێکهاته په‌یڕه‌و ده‌کرێ. دواوته‌ی ئه‌م قۆناخه‌ی بڕیاره‌ش له‌ده‌ست ده‌زگای بونیادنه‌ری کۆنفیدراسیۆندایه. له‌م رووه‌وه له لایه‌نی جیاکه‌ره‌وه‌ی "FEDERE" زۆر زۆره. ناوه‌ندبه‌ندی له کۆنفیدراسیۆندا زیاتر په‌رش و بڵاوه‌ی پێ ده‌کرێ. لێره‌دا وه‌ک له فیدراسیۆندا ده‌بینرێ نه‌ک ته‌واوی په‌یوه‌ندی به‌ش و پارچه‌کان به‌ڵکو به بڕیاربوونی خودی هه‌ر یونیتێک و هاوبه‌شبوون له‌م بڕیارانه‌دا خاڵی بنچینه‌ییه. له‌به‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ى به بڕیارگه‌یاندنه نرخ و پێکهاته‌ی فیدراسیۆن لاواز نابێ. ده‌شێ ده‌وڵه‌تان له‌نێو په‌یوه‌ندی کورتخایه‌نی کۆنفیدراڵدا بن، به‌ڵام کۆنفیدراسیۆن ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ک تاکتیکی به‌ڵکو به‌چه‌مکی ستراتیژی بونیاد ده‌نرێ.
له کۆنفیدراسیۆندا هاوبه‌شی، شه‌ریکایه‌تی، و بزاوتن و له بواری خۆبه‌ڕێوه‌بردندنی هه‌ر یونیتێکدا ستراتیژییه. به‌ڵام له بونیادنانی یه‌که‌به‌یه‌که‌ی پێکهاته‌کاندا، له به به‌بڕیارگه‌یاندندا بزاوتن و چاودێریکردنی په‌یڕه‌وکارییه‌کاندا و له چه‌سپاندنی کاروباره‌کاندا لایه‌نه سیاسی و که‌لتوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کان قه‌ره‌بوو ناکرێ یاخود له‌و لایه‌نانه‌وه هاوکارییان پێ نادرێ. سه‌رانسه‌ر تایبه‌تییه‌کی ناوخۆیی و سه‌ربه‌خۆییه‌ک ده‌ستپێشخه‌ری به پێکهاته و یه‌کێتییه‌کان ده‌به‌خشرێ، پێناسه‌ی بناخه‌یی کۆنفیدراسیۆن پێویستی به‌مه‌یه. واتا به جیاوازی پێکهاتن و له قۆناخه‌کانی به‌بڕیارگه‌یاندندا و له لایه‌نی کاروباره ناوخۆییه‌کانه‌وه ته‌واوی یونیته‌ر و پێکهاته چڕوپڕه‌کانه‌وه جیاوازی نیشان ده‌دات.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانستی سیاسی ئه‌مڕۆکه به ده‌وڵه‌ت به‌راورد ده‌کرێ، کاتێ ئه‌م ده‌سته‌واژه و پێکهاتانه‌ش به‌کار ده‌هێنرێ، ده‌وڵه‌ت دێته بیرمان. بۆ نمونه کاتێک ده‌وترێ پێکهاته‌ی یونیته‌ر، ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ی ناوه‌ندبه‌ندی دێته ئه‌قڵه‌وه. رێگه نادرێ به هیچ پێکهاته‌یه‌کی سیاسی جیاواز که له پاڵ پێکهاته سیاسی و یونیته‌ره‌کانی نێو کۆمه‌ڵگای سه‌ره‌کیدا توانستی به‌شداریکردن به‌ده‌ست بهێنێت. نابێ هیچ پێکهاته‌یه‌کی سیاسی که گشتگیریی پێکهاته‌ی یونیته‌ری پارچه بکات له‌نێو پێکهاته‌که‌دا هه‌بێ. ئه‌و پێکهاتانه‌ش که له ده‌ره‌وه‌ی پێکهاته‌ی ئیداری ده‌وڵه‌تدا ده‌مێننه‌وه وه‌ک "ریکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، خوێندکارانی زانکۆکان و ده‌زگاکانی وه‌رزش و..." به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت به ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه. هیچ رێکخستن و هه‌رێمێک ناتوانێ سه‌ربه‌خۆ له ده‌وڵه‌ت کار بکات. میکانیزماکانی وه‌رگرتنی بڕیار به گوێره‌ی تاکه یونیتێک شێوه‌ی پێ دراوه. وه‌ک له نمونه‌ی تورکیادا ده‌بینرێ، له بوار و ئاستی که‌لتوریشه‌وه سه‌پاندنی تاکه‌یونیته‌رییه‌ک جێگای باسه. له هه‌مان کاتدا هه‌ر یونیته‌رێک چ زۆرییه‌کی بۆ ره‌ددانه‌وه‌ی یونیته‌ره‌کانی دیکه‌ی ده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر نییه. ئه‌م ره‌وشه بۆ فیدراسیۆنه‌کان زۆر جیاوازتره. ده‌شێ بوترێ له کۆنفیدراسیۆن زیاتر له پێکهاته‌ی یونیته‌ره‌وه نزیکه. ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تا ئاستێک به‌م شێوه‌یه‌یه. هه‌ندێکیش هه‌ن له شێوه‌ی هه‌رێمی ئۆتۆنۆمیدان و له‌نێو مه‌یلی چوون به‌ره‌و سیستمێکی زیاتر له سیستمی ویلایه‌ت لاوازتردان. به‌ڵام له‌نێو پێکهاته‌که‌ی خۆشیاندا تایبه‌تمه‌ندی به‌کارهێنانی هاوشێوه‌یه‌کی پێکهاته‌ی ناوه‌نده‌گه‌ران هه‌یه. واتا له واتایه‌کی فه‌لسه‌فیدا جیاوازیی سیاسی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی یونیته‌ری ده‌وروبه‌ریدا. وه‌ک ئه‌وه‌ی له کۆنفیدراسیۆندا هه‌یه، تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی نیه. پشتئه‌ستوره به پێکهاته‌ی ناوه‌ندی، له کێشه و ته‌نگه‌ژه‌کانیدا ده‌ستور له ده‌ستی ناوه‌نددایه.
ناوه‌ند هه‌ندێ کار و کرداری هه‌یه که به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌وری هیچ که‌سی ناکات. بۆ نمونه؛ پێیه بنچینه‌ییه‌کانى وه‌ک به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی، کاره ده‌ره‌کییه‌کان، به‌کارهێنانی هێزی چه‌کداری و...، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه وه‌ک هۆکارێکی گومانی به‌هێزڕاگرتنی ناوه‌ند له ده‌ستی ناوه‌نددا راده‌گیرێ. هه‌ڵوێستێکی وه‌ها بناخه‌ییه که "ده‌بێ وه‌ک ناوه‌ند به‌هێز بیت تاوه‌کو گه‌ر له پارچه‌کاندا کێشه‌یه‌ک هاته‌پێش، دواوته و مافی قسه‌ت له ده‌ستدا بێت". هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌م لۆژیکه‌ش هه‌ندێ ئه‌رکی کۆنفیدراسیۆن هه‌یه که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه راده‌ستی نه‌کردوون.
به‌ڵام له لۆژیکی کۆنفیدراسیۆندا ئه‌مه ده‌گۆڕێت، هه‌ندێ جار ئه‌م پێکهاته زۆرینه‌یه، له ده‌وڵه‌ته‌کانیشدا ساز ده‌کرێن. هێزێک نیه که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بونیاد نرابێت. سیستمێکه که یونیته‌ره سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌ته‌کان به هاوبه‌شی و هاوپه‌یمانێتییه‌وه پێکیان هێناوه. له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌ندگه‌رایی، له پێناو مه‌یسه‌راندنی هاوهێزی و وه‌ده‌ستهێنانى هاوبه‌شێتی ده‌کرێ. سیستمێکه که سیستمی گه‌شه‌پێدان، ئابوری، په‌روه‌رده و ته‌ندروستی تێیدا له‌سه‌ر لا به‌ش ده‌کرێت. واتا له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه له‌سه‌ر لا به‌ڕێوه ده‌برێ که رێبه‌ر ئاپۆ ئه‌م هه‌ڵکه‌وته‌یه به پارچه‌یه‌ک له سیستمی هیه‌رارشی له قه‌ڵه‌م ده‌دات. له فه‌لسه‌فه‌ی یه‌کگرتندا ئه‌مه هه‌یه، هه‌ڵبه‌ته کۆنفیدراسیۆن له‌سه‌ر ئه‌م ئامانجه بونیاد ده‌نرێ. واتا کۆنفیدراسیۆن؛ پێکهاته‌یه‌کی زۆر جیاواز له یه‌کگرتن و یه‌کێتییه‌کانى و له‌سه‌روویی ئه‌وانه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدایه. له ده‌رکه‌وتنی هه‌ر تێنه‌گه‌یشتن و ئاریشه‌یه‌کدا ده‌توانێ ده‌ستورى قسه بداته یه‌که به‌یه‌که‌ی پێکهاته‌کان.
له کۆنفیدراسیۆنی ده‌وڵه‌تدا، وه‌ک ئه‌وه‌ی یونیته‌ره‌کان ده‌توانن لێک جیا ببنه‌وه، له هه‌مان کاتدا ده‌شتوانن به‌شداری به‌شێک یاخود پارچه‌یه‌کی هاوبه‌شێتی و یه‌کێتییه‌کانیش نه‌بن. واتا ده‌شێ وه‌کو ده‌وڵه‌ت به‌شداری هه‌ندێک هاوپه‌یمانێتی نه‌بن، ده‌شێ به‌شداری هه‌ندێ هاوبڕیاری نه‌بن. له هه‌بوونی مافی جیابوونه‌وه له کۆنفیدراسیۆندا نایه‌ته ئه‌و واتایه‌ی که به پێی خواست په‌یڕه‌وکردن یان په‌یڕه‌ونه‌کردنی بڕیاره‌کان. به‌ڵام نایه‌ته واتای جێگرتن له پێگه‌ی پارچه‌کردنی ئه‌م یه‌کێتییه‌دا و به هه‌ڵوێستێکی هه‌وه‌سیانه به باری دیکه‌دا رابکێشرێت. چونکه به پێکه‌وه‌بوونێکی به‌دڵخوازییه‌وه لێک کۆ بوونه‌ته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش که خواسترا ده‌شێ کشانه‌وه هه‌بێ، به‌ڵام تا له‌گه‌ڵ یه‌ک بن ده‌بێ په‌یوه‌ستی کۆنفیدراسیۆن بن.
گه‌ر سه‌رنج بدرێ له‌م پێناسانه‌دا ته‌نها گوزاره له پێکهاته‌یه‌کی سیاسی و میکانیزمای بڕیاردانی و دیسان گوزاره له ده‌ستپێشخه‌ریی پێکهاته‌ی سیاسی و ده‌ستپێشخه‌ری میکانیزمای بڕیار و باس له خاوه‌نی مافی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کرا. هه‌وڵ درا زیاتر به‌سه‌ر پێکهاته‌ی سیاسییه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بکرێت. هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌سته‌واژانه له بواری زانستی سیاسی و مافه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌ڵسه‌نگێنراون. به‌ڵام زیاد له‌م پێناسانه، ده‌مانه‌وێ "چه‌مکی کۆمیناڵیزم"مان که رێکخستنکردنێکی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته زیاتر روون بکه‌ینه‌وه. ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌مان ته‌نها بۆ شه‌فافکردنی مژاره‌که‌مان و وه‌دیارخستنی جیاوازییه‌کانى نێوان ئه‌و سیستمانه و سیستمی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی یان کۆمینالیزمی دیموکراتیکمان و بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌و جیاوازییانه هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆی کرد. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیستمی رێبه‌ر ئاپۆ سیستمی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته، ناتوانین له‌گه‌ڵ به‌ده‌زگابوون و به رێکخراوه‌ییبوونی پشتبه‌ستوو به پێکهاته‌ی ده‌وڵه‌تگه‌را په‌سند بکه‌ین و له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵسووکه‌وت بکه‌ین. به ده‌وڵه‌تگه‌راییه‌وه سنووردار نامێنینه‌وه. به‌و هۆیه‌شه‌وه پێویسته به بیرۆکه و ده‌سته‌واژه کۆمه‌ڵگه‌راییه‌که‌ی خۆمان به‌رده‌وامی به بابه‌ته‌که‌مان بده‌ین و ده‌سته‌واژه ده‌وڵه‌تگه‌راییه‌کانیش ته‌نها بۆ به‌راوردکردن به‌کار بهێنین. به پێچه‌وانه‌وه ده‌شێ رونکردنه‌وه‌ی بیرۆکه و ده‌سته‌واژه‌کانی پێکهاته‌ی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک له‌گه‌ڵ خۆیدا تێگه‌یه‌کی نێو سنووره‌کانى ده‌وڵه‌تگه‌را بهێنێ. له‌م واتایه‌دا به‌تایبه‌تی سوود له ئاماژه‌کردن به‌م خاڵه هه‌یه: تا ئه‌م بابه‌ته شی بکرێته‌وه و باسی لێوه بکرێ زیاتر تێگه‌یشتن ده‌ره‌خسێنێ، که له بناخه‌دا کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، هیچ لێکچوونێکی نییه له‌گه‌ڵ پێکهاته سیاسییه ده‌وڵه‌تگه‌راکانی دیکه‌دا و ده‌بێ راسته‌وخۆ له‌سه‌ر رێکخستنی کۆمه‌ڵگای دووره ده‌وڵه‌ت یان له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه و بیرۆکه‌کانی کۆمیناڵ روون بکرێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش گه‌ر به کورتیش بووبێت مژاری سیستمه سیاسییه‌کانمان ته‌نها به مه‌به‌ستی زیاتر روونکردنه‌وه‌ی بیرۆکه‌که‌مان له چوارچێوه‌یه‌کی سنوورداردا هه‌ڵسه‌نگاند.