سنورپه‌رستی له پێناو به‌رژوه‌ندى که‌سانێکدایه که له ژێر ناوى نه‌ته‌وه‌کان، به‌دواى ده‌سه‌ڵاتدا وێڵن ...
ن: هێدى ئه‌حمه‌د
به‌شى دووه‌م و کۆتایی
ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌ته‌کان به‌ره‌به‌ره بچوک ده‌بنه‌وه و ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش، کاریگه‌رى مێژووییان له ده‌ست ده‌ده‌ن. هه‌ڵبژارده سه‌رونه‌ته‌وه‌ییه‌کان هێنده‌ى نه‌ته‌وه دیموکراتیکه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندى گه‌له‌کاندایه. روانینێک که له سه‌روی سنوره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بێ و بتوانێت گه‌لانى تریش بگرێته‌وه راستتره. تێزى وه‌ک نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتیک و کۆنفیدرالیزمى دیموکراتیک ده‌بنه پارادیگماى گوڕه‌پانى ژیانى نوێ و ئه‌مانه‌ش نزیکبوونه‌وه‌ى سه‌رونه‌ته‌وه‌یین.
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه دیموکراتیزه بێته‌وه و یا به واتایه‌کى تر، نه‌ته‌وه‌یه‌کى دیموکراتیک دروست بێت، ده‌بێ سه‌روتر له فاکته‌ره کێشمه‌کێشییه‌کان وه‌ک بازار، ده‌زگا کلتوورییه‌کان و کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و به شێوه‌یه‌کى گشتی‌تر، کایه‌ى ژیانى پاڵپشت به شێوه‌ى کمۆناڵى ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌کانى ده‌وڵه‌ت دروست بن. ده‌بێ کۆمه‌ڵگاى سروشتى یا به واتایه‌کى تر، نه‌ته‌وه‌بوونێکه له سه‌ر هێڵى کۆمه‌ڵگاى گوندنشینى گه‌ل. نه‌ته‌وه‌بوونى دیموکراتیک به پێى پێویستى خۆی، نزیکبوونه‌وه‌ى سه‌رونه‌ته‌وه‌یى به بنه‌ما وه‌رده‌گرێت. گه‌لان له سه‌ر بنه‌ماى کلتووره‌کانیان گه‌وره ده‌بن و له‌برى نکۆڵیکردنى یه‌کتر، نزیکبوونه‌وه له یه‌کدى به بنه‌ما وه‌رده‌گرن. هۆگرى به "بێگانه" یان "که‌سی تر" که نه‌ته‌وه ـ ده‌وڵه‌ت به مه‌ترسی ده‌زانی، له وه‌ها کرده‌وه‌یه‌کدا ده‌بێته خاڵى پاڵپشت و سه‌رچاوه‌ى هێز. بوونى ئه‌وى تر نه ته‌نیا به مه‌ترسی دانانێ، به‌ڵکو ئه‌وه وه‌ک کلیلى گه‌ره‌نتى و متمانه‌ى خۆى ده‌زانێت. پێشکه‌وتن و گه‌شه‌کردنى ئه‌وى تر نه وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ خۆى به‌ڵکو گه‌ره‌نتى بوونى خۆى ده‌ژمێرێت. به شێوه‌یه‌کى سروشتی، ده‌سته‌واژه‌ی "ئه‌وى تر" له خۆیه‌وه له ناو ده‌چێت.
هه‌روه‌ها به سنوره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان سنوردار نامێنێته‌وه، به ناوى سه‌رونه‌ته‌وه‌یى و بژاره‌ى هه‌موو گه‌لان هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات. ئه‌وه‌ى وا نه له به‌رژه‌وه‌ندى حاکمان به‌ڵکو له به‌رژوه‌ندى گه‌لاندا بێت، ناوه‌ڕۆکى نزیکبوونه‌وه‌که دروست ده‌کات، له سنوره‌کانى خۆیدا نایهێڵێته‌وه و ئامێزى بۆ هه‌موو گه‌لان ده‌کاته‌وه. دیموکراتیک‌بوونى نه‌ته‌وه ده‌بێ له‌م چوارچێوه‌دا هه‌ڵسه‌نگێنین.
جێگرکردنى تێڕوانینى مرۆڤدۆستى و سروشت ـ گه‌ردون به جێگه‌ى نیشتمانپه‌روه‌رى و له سه‌روى ئینته‌رناسیونالیزم، ره‌نگه نیشتمانپه‌روه‌رى له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ى ناسیۆنالیزم هه‌ڵه سه‌یر بکرێت. تێڕوانینى روکه‌شی و نزیکبوونه‌وه‌ى رۆژانه له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌کان، هۆکارى پرسێکی وه‌هایه. له هه‌مووى گرنگتر، نزیکى هه‌ر دوو ده‌سته‌واژه‌که له سه‌ر هه‌لێکی هاوبه‌ش، ده‌گاته وه‌ها نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک. ره‌نگه نیشتمانپه‌روه‌رى و ناسیۆنالیزم دوو ده‌سته‌واژه بن که تا راده‌یه‌کى زیاتر له یه‌کدى دوور بن، به‌ڵام هه‌ر وه‌کو پێویستى و هۆکار یه‌کتر لێک ده‌درێته‌وه و ته‌نانه‌ت له نێوان ئه‌وان تێکه‌ڵاوى دێته ده‌ره‌وه.
به پێچه‌وانه‌ى نیشتمانپه‌روه‌رى که ریشه‌یه‌کى قووڵى مێژوویى هه‌یه، ناسیۆنالیزم نزیکه‌ى دوو سه‌د ساڵه که هاتۆته ناو کایه‌ى ژیانى مرۆڤه‌وه و ده‌سته‌واژه‌یه‌کى نوێ‌یه. ده‌سته‌واژه‌یه‌کى نوێ که به پێى کاراکته‌ره‌که‌ی، دیارده‌یه‌کى به‌کاریگه‌ره. به پێچه‌وانه‌ى نیشتمانپه‌روه‌رى که پاراستنى به بنه‌ما ده‌گرێت، ناسیۆنالیزم به هێرش و په‌لامار خۆى ده‌ژینێت. نیشتمانپه‌روه‌رى پاڵ ده‌داته ژیانى هاوبه‌ش و یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ گه‌لانى تر، به‌ڵام ناسیۆنالیزم گه‌لانى تر وه‌ک بێگانه و شتێکى هه‌ڕه‌شه‌ئامێز لێک ده‌داته‌وه. بۆیه سروشتییه که به وه‌ها تێڕوانینێکه‌وه هۆگرى په‌لامار بێت. گه‌ره‌نتى بوونى خۆى له په‌لامار به ئه‌وى تر ده‌زانێت. له حاڵێکدا نیشتمانپه‌روه‌رى به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و، گه‌ره‌نتى و پارێزگارى خۆى به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ ئه‌وى تر ده‌به‌ستێته‌وه. به پێى به‌رجه‌سته‌بوونى لۆژیکی به‌ها کلتوورییه هاوبه‌شه‌کان، بوونى "ئه‌وى تر" ده‌بێته خاوه‌ن واتایه‌کى دیکه و له‌وانه‌شه "ئه‌وى تر" تێدا نه‌بێت. له‌برى پێشخستنى "زانستى ئێمه‌بوون" له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خاوه‌ن خاڵى جیاوازن له‌گه‌ڵ گه‌لانى تردا، برایه‌تى و نرخه کلتوورى هاوبه‌شه‌کان به بنه‌ما ده‌گرێت.
ره‌نگه نیشتمانپه‌روه‌رى له کۆنترین هه‌ست و نه‌سته مرۆییه‌کان بێت. به شێوه‌یه‌کى گشتى ده‌توانرێت وه‌ک دۆستایه‌تى مرۆڤ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی که له‌وێدا چاوى به دونیا هه‌ڵهێناوه به‌یان بکرێت؛ وه‌ک وارسکه‌یه‌ک له هه‌ر مرۆڤێکدا هه‌یه. به شرۆڤه‌یه‌کى راستتر، هه‌ستێکه که بۆته ره‌مه‌کێکی ناو مرۆڤ. مرۆڤه‌کانى نیشتمانێک ده‌توانن هاوڵاتییه‌کى جیهانیش بن، به‌ڵام دیسان ده‌یانه‌وێ له‌و خاکه‌دا بنێژرێن که تێدا له‌دایک بوون. ئه‌مه بۆ تێگه‌یشتن له تواناى هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى باس ده‌که‌م. ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌که له قۆناغه‌کانى دواییدا، بۆته یه‌کێک له بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانى گه‌لى کورد. هه‌ر که‌سێک خۆى وه‌ک نیشتمانپه‌روه‌رێک و ئه‌وه‌ى وه‌ک که‌سێک لێک ده‌داته‌وه که لێى دوور بۆته‌وه. ئه‌م کۆنترین هه‌سته مرۆییه‌ش له‌به‌ر هۆکارى سیاسى که‌وتۆته به‌ر ده‌ستدرێژى و چه‌وساندنه‌وه. له حاڵێکدا نیشتمانپه‌روه‌رى ته‌نیا قسه نیه به‌ڵکو هه‌ستى هۆگرى به چالاکییه. ئه‌وانه‌ى له‌م پێناوه‌دا خاوه‌ن هیچ کرده‌وه‌یه‌ک نین و ره‌نگه له کاتى مردنیشدا له جیاتى خاکى خۆیان، خوازیارى ناشتن له گۆڕستانى ئاریستۆکراته‌کانى ئه‌وروپان و تۆمه‌تى دووربوون له نیشتمانپه‌روه‌رى بخه‌نه پاڵمانه‌وه. ئه‌مه واته هێنده‌ى تێکه‌ڵاوى نیشتمانپه‌روه‌رى له‌گه‌ڵ نه‌خۆشى ناسیۆنالیزم، بیانیبوون له‌خۆ بوونه‌ته‌وه.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیشتمانپه‌روه‌رى هێنده‌ى مێژووى مرۆڤایه‌تى کۆن نه‌بێ به‌ڵام له هه‌ر بوارێکه‌وه له هه‌سته‌کانى مرۆیی‌دا چه‌که‌ره‌ى داوه. که‌سێک ناتوانێ له‌م راستیه را بکات، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌نیایى بۆ تێڕوانینى جیهانگیرى ئێمه تێر ناکات. واته ئیتر سنوردار ده‌مێنێته‌وه، سنورداربوونیشی به واتاى نکۆڵیکردنى نایه‌ت. ده‌بێ نکۆڵى نه‌کرێت، به‌ڵام ئاگادارى سنورداربوونیشی بێت. سه‌رقاڵ‌بوونى له‌راده به‌ده‌رى مرۆڤ به خۆش‌ویستنی زێده‌که‌ى، له بوارى په‌یوه‌ندى رۆژانه‌ی سیاسییه‌وه، دیارده‌ى "قبوڵ‌نه‌کردنى ئه‌وى تر" هه‌موو کات هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌رهه‌ڵدان له ناوخۆیدا به‌خێو ده‌کات.
ره‌نگه باسکردن له بێ‌نیشتمانى، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به کوردان بێت، زۆر شایانى تێگه‌یشتن نه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه گفتوگۆ بکرێت. پێناسه‌کردنى نیشتمان له چوارچێوه‌یه‌کى سنوردار و ده‌ورگیراوه به سنورى دیاریکراو، چه‌نبه‌رێکه که مرۆڤه‌کانیش کلیده ده‌کات. له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنى دیارده‌که له روانگه‌یه‌کى ئه‌تنیکییه‌وه، رووبه‌ڕووى دیمه‌نێکى جیاواز ده‌بینه‌وه. رسته‌ى "نیشتمانێکى دیلکراو له ناو سنوره سیاسییه‌کاندا" زیاتر و فراوانتر له به‌رچاوه. گه‌مارۆدراوی به سنوره سیاسییه‌کان دێنێته به‌رچاو. بۆیه ئه‌مه تێر ناکات، به‌ڵام چوارچێوه‌ى "نیشتمانێکى به‌رفراوانتر له نیشتمان" تێڕوانینى ئه‌تنیکى په‌یوه‌ندى خوێنى ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر په‌یوه‌ستبوونى به کلتوورى گه‌لانه‌وه، نیشانده‌رى کایه‌یه‌کى گه‌وره‌تره. له لایه‌کی تره‌وه، لۆژیکی ناسیۆنالیزمى زیندانیکراو له ناو سنوره سیاسییه‌کان له‌به‌ر سیاسه‌تى نه‌رم بۆ ناوخۆ، هه‌ستى نیشتمانپه‌روه‌رى لاواز و ناسیۆنالیزمیش به‌رجه‌سته‌تر ده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆکارى ناکۆکى و ململانێ له نێوان گه‌لاندا. له حاڵێکدا له نزیکبوونه‌وه‌ى ئه‌تنیکی، له سه‌ر بنه‌ما کلتوورییه‌کان، به‌ره‌به‌ره ناسیۆنالیزم شوێنى ده‌داته ئۆمانیزم. به پێچه‌وانه‌ى هۆکارى یه‌که‌م که سنوردار ده‌کاته‌وه، هۆکارى دووه‌م به‌رفراوانى ده‌کاته‌وه و ته‌نانه‌ت بێ سنوره. بۆچى له‌برى بێ‌سنوری، خۆمان له ناو سنوره‌کاندا بخنکێنین؟ ره‌نگه وه‌ها هه‌ڵسوکه‌وتێک واته سنورپه‌رستی، له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێکدا بن؛ له پێناو به‌رژوه‌ندى که‌سانێکدا بێت که له ژێر ناوى نه‌ته‌وه‌کان، به‌دواى ده‌سه‌ڵاتدا وێڵن. به‌ڵام له به‌رژوه‌ندى زۆرینه‌دا نیه. که‌مینه‌ى ده‌سه‌ڵات له سه‌ر چۆنێتى دۆزینه‌وه‌ى بیانوو بۆ پارێزگارى له ده‌سه‌ڵاتى خۆى شاره‌زایه. سه‌رجه‌م کرده‌وه دژبه‌ره‌کان، بوونى سنوره‌کانیان به توندى ره‌ت کردۆته‌وه. شاعیران و نووسه‌ران له‌به‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ى ناوه‌ڕۆکى کۆمه‌ڵگا، رووبه‌ڕووى کاردانه‌وه چینه تایبه‌ت و فه‌رمانڕه‌واکان بوون و ده‌بنه‌وه.
شاعیران، هه‌میشه له خه‌یاڵى بێ‌سنورى (سنورنه‌ناس یان سه‌روى سنور)ه‌وه‌ن. به هه‌موو زمانه‌کان، ره‌نگه‌کانیان له هه‌ڵبه‌ستدا وتۆته‌وه. ئه‌وان له هه‌مان کاتدا گه‌وره‌ترین نیشتمانپه‌روه‌رانن و زیاتر له ده‌ره‌وه‌ى نیشتمانیان و له په‌نابه‌ریدان. چ که‌سێک ده‌توانێ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بکات که (نازم حیکمه‌ت) شاعیرى گه‌وره‌ى تورک که له ئه‌وروپا ده‌مرێت، نیشتمانپه‌روه‌ر نه‌بووه؟ یا که‌سانێک وه‌ک ئه‌و؟ ئه‌وانن که هه‌میشه له بێخى چاڵه‌که‌وه سه‌یرى دونیایان کردووه و هه‌ر کات به نیشتمانپه‌روه‌رى تۆمه‌تبار کراون؛ هه‌ر وه‌ک نیشتمانپه‌روه‌رانى ئه‌مڕۆى کورد.
نیشتمانپه‌روه‌ران ئیتر توانایى وه‌ڵامدانه‌وه به شێوه‌ى جیهانبینى ئه‌مڕۆیان نیه. به جیاتى ئه‌وه پێویسته نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک جێگر بێت که بتوانێ هه‌موو مرۆڤه‌کان، بێ ره‌چاوکردنى ره‌نگ، نه‌ژاد و ره‌گه‌ز له ئامێز بگرێت و به‌ها مرۆییه‌کان به‌رجه‌سته بکاته‌وه؛ واته ئۆمانیزم. هه‌ر ئه‌و جۆره که ئۆمانیزم سه‌رده‌مى دێرس، رێنێسانسى خوڵقاند، ئه‌مڕۆش ناوه‌ڕۆکى شۆڕشى نئۆلۆتیک، ئافرێنه‌رى رێنێسانسى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌بێت؛ ئه‌و رۆحه خوڵقێنه‌ره‌ى که هه‌ڵگرى به‌ها کلتوورییه‌کانى گه‌لانه له سه‌ره‌تاى مێژووه تا ئه‌مڕۆ، بناغه و ناوه‌ڕۆکى سه‌رۆکى ئۆمانیزم ده‌بێت.
هه‌روه‌ها به‌مشێوه ده‌بێ ده‌سته‌واژه‌ى ئینته‌رناسیۆنالیزمیش هه‌ڵسه‌نگێندرێت. ئه‌م وشه‌یه که نیشانده‌رى یه‌کگرتوویى نێوان گه‌لانه، هاوکات بوونى ژماره‌یه‌ک جیاوازى له نێوان گه‌لاندا نیشان ده‌دات. له مێژوودا تێکۆشانى گه‌لان خاوه‌ن پێگه‌یه‌کى گرنگه. هاوکات وشه‌یه‌کى شایانى رێزگرتنه. به‌ڵام بۆ یه‌کگرتوویى نێوان گه‌لان، پێویستى به به‌هاگه‌لێکى هاوبه‌شى دیاریکراوى تریش هه‌یه. ئه‌گه‌ر خوازیارى بزوتنه‌وه‌ى دیموکراسى جیهانى له به‌رامبه‌ر ئیمپریالیزمى جیهانى بین، ته‌نیا له وشه‌ى ئینته‌رناسیۆنالیزم ئه‌نجامى پێویست به‌ده‌ست ناهێنین. بێ‌گومان له پێناو هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى هاوبه‌ش، پێویستى به تێکۆشانێکى هاوبه‌شه؛ به‌ڵام پێویسته په‌ره بده‌ین به‌و به‌ها هاوبه‌شانه‌ى که گه‌لان له هه‌ر حاڵه‌تێکدا دێنێته لاى یه‌ک.
له‌م روانگه‌یه‌وه ده‌بێ تێڕوانینمان سه‌باره‌ت به سروشت و گه‌ردون لێک بده‌ینه‌وه. هه‌روه‌ها لێکۆڵینه‌وه‌ى هۆکار و خاڵه‌کانى ده‌رکه‌وتنى پارادیگماى کۆمه‌ڵگاى ئه‌کۆلۆژیک ـ دیموکراتیک لێره‌دا به‌جێگه‌یه. پێویسته بۆ یه‌کگرتوویى له نێوان گه‌لاندا که سه‌رکه‌وتنى مرۆڤ له جیهان و سازگارى له‌گه‌ڵ سروشتدا ده‌پارێزێت، له نزیکبوونه‌وه‌یه‌ک که یه‌کگرتن و یه‌کێتى وه‌ک روانینێکى بناغه‌یى ده‌زانێت که‌ڵک وه‌ربگیردرێت. ئێمه ناچارین که روانینى سنوردارکراو به ناسیۆنالیزم و ئینته‌رناسیۆنالیزم به گوێره‌ى زهنییه‌تى نه‌ته‌وه‌ى دیموکراتیک و ته‌نانه‌ت عه‌قڵییه‌تێکى سه‌رونه‌ته‌وه‌یى سه‌رله‌نوێ دروست بکه‌ینه‌وه. له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه، ناتوانرێ باسى پارادیگماى نوێ بکرێت و له هێڵى تێکۆشان و ژیانێکى به گوێره‌ى پارادیگماى شۆڕشى پیشه‌یى ده‌مێنینه‌وه. هه‌روه‌ها ناتوانین خۆمان له په‌یوه‌ستبوون بۆ زهنییه‌تى ده‌وڵه‌تگه‌را رزگار بکه‌ین. ئه‌گه‌ر به‌دواى رژێمێکى ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌کانى ده‌وڵه‌تین، ناچار ده‌بێ خاوه‌ن تێڕوانینێکى ئۆمانیستى و سروشتى ـ جیهانى بین.
سیستمى کۆنگره‌کان ده‌توانێ له‌و وڵاتانه‌ى که به مه‌سه‌له‌ى قووڵ و توندى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه سه‌رقاڵن، وه‌ک به‌شى ناوبژیوان رۆڵ بگێڕن. بۆ زۆرێک له کۆمه‌ڵان و گروپه ژێرییه‌کان، پێده‌چێت پێویستى به مۆدێلى کۆنگره‌ى تایبه‌ت بێت بۆ هه‌لومه‌رجى ئه‌وان. هه‌ر پارتێک ده‌توانێ، بیر و بۆچوون و باوه‌ڕى خۆى باشتر ده‌رببڕێت. ئه‌مه له بوارى په‌ره‌دان به دیموکراسى حاشاهه‌ڵنه‌گره. کۆنگره‌کان ئه‌لترناتیڤێک بۆ ده‌وڵه‌ته‌کان نین، به‌ڵام خاوه‌ن شانسى چاره‌سه‌رى کێشه‌کانن که ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تیش نه‌یتوانیوه پێ هه‌ستێته‌وه؛ هه‌ڵبه‌ت به گوێره‌ى فۆرمه دیموکراتیکه‌کان. بێ‌گومان کۆنگره‌کانیش ناچارن به پێى تێروانینى ئۆمانیزم و سروشتى ـ گه‌ردونى هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن.