تورکیای هه‌نووکه‌یی، نمونه‌یه‌کی به‌رچاوی رژێمێکی شه‌ڕی تایبه‌ته که ده‌توانین بڵین خاوه‌ندارێتی له جه‌للاد کردووه ...
هێدی ئه‌حمه‌د
به‌شی سێیه‌م و کۆتایی
هه‌روه‌ها که ده‌زانرێت ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا له دژی ئێران، هه‌وڵی دامه‌زراندنی که‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنی جۆراوجۆری کردووه. ئه‌و شێوه ژیان و کلتووره‌ی وا له‌م که‌ناڵانه نیشان ده‌درێت، بچوکترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کلتووری ده‌وڵه‌مه‌ند و ره‌سه‌نی ئێرانی نییه و هه‌موو هه‌وڵدانه‌کان له پێناو راکێشانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به تایبه‌ت گه‌نجانه بۆ شێوه‌ی ژیانی بورژوایی و رۆژئاوایی. ئیتر به‌رنامه‌ی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنانه‌ش بۆ پێ‌په‌سه‌ندکردن و ره‌وایه‌ت‌به‌خشی به ئامانج و به‌رنامه‌کانی ئه‌مریکا دێنه سه‌ر شاشه. ئه‌م بابه‌ته، مه‌ترسیدارترین شێوه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ته. چۆن سه‌رکه‌وتن له کایه‌ی کلتووری و ئایدیولۆژیکی به‌واتای سه‌رکه‌وتن له شه‌ڕدا دێت؛ ده‌توانرێت به رێگه‌ی توندوتیژییه‌وه، یه‌کرۆژه له سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دانیشت به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌و بوارانه‌دا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست نه‌یه‌ت، ئه‌م کورسییه زۆر له‌ده‌ست ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی رێبازه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌ت، ریفورمی ره‌واڵه‌تیش ده‌کرێت که دیسان به‌رده‌وامی ئه‌م شه‌ڕه‌یه. به واته‌یه‌کی تر، به رێگه‌ی ریفورم رووپۆشانه، شه‌ڕی تایبه‌ت به کرده‌وه ده‌بێت. بۆیه نابێ ئه‌م شه‌ڕه ته‌نیا له‌گه‌ڵ توندوتیژی و کوده‌تا و یا بواره سه‌رکوتکه‌ره‌کانی هه‌ڵسه‌نگێنین؛ یه‌کێک له ژێر ناوی “دیکتاتۆری پرۆلتاریا” هه‌ڵده‌ستێته‌وه به به‌رگری له چینی کرێکار و ئه‌وی دیکه له رێگه‌ی ریفورمی ساخته. ئه‌گه‌ر به وردی، قوڵایی ئه‌مانه سه‌یر بکه‌ین هه‌ر دووشی له ریزی رێبازه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌تدان. وه‌ک نمونه: له لایه‌که‌وه (سوارتۆ)، سه‌رۆک کۆماری پێشووی ئه‌ندۆنزیا که سی ساڵ سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته بوو، له رێگه‌ی کوده‌تا دژی (سوکارنۆ) هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ئه‌م پایه‌به‌رزه‌ی ئه‌ندۆنزیا، گه‌وره‌ترین کۆمکوژی کمۆنیسته‌کانی له دونیادا ئه‌نجامدا. له یه‌ک شه‌ودا نزیکه‌ی یه‌ک ملیۆن ئه‌ندامی حزبی کمۆنیستی قه‌تل کرد. هه‌روه‌ها له ساڵی (1954)دا (پینوشه) له وڵاتی شیلی به رێگه‌ی ئه‌نجامدانی کوده‌تایه‌ک، (سالورا)ی که باوه‌ڕی به تیکۆشانی سوسیالیستی و ئاشتیخوازانه بوو له‌ناو برد و (16) ساڵ له سه‌ر ئه‌و وڵاته فه‌رمانڕه‌وایی کرد. له تورکیا، پاکستان و وڵاتانی تریش کوده‌تای نیزامی ئه‌نجام دراون که ئه‌مانه له ریزی رێبازه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌تن و ئامانجی سه‌قامگیریان هه‌بووه.
له لایه‌کی تر، له زۆرێک له وڵاتاندا، پارته‌کان و هێزه‌مان به ناوی چینی کرێکار و چه‌وساوه و له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ریفۆرمێکی ره‌واڵه‌تی دێنه ده‌ست به‌کار ده‌بن. وه‌ک نمونه؛ له زۆرێک له وڵاتی ئه‌مریکای لاتیندا، تیکۆشانی گه‌ریلایی هه‌یه به‌ڵام له ئه‌رژه‌نتیندا، ئه‌م تێکۆشانه زۆر لاوازه، له حاڵێکدا هه‌لی دروستکردنی هێزێکی گه‌وره‌ی گه‌ریلایی هه‌یه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی تایبه‌ت له سه‌ر چینی زه‌حمه‌تکێش، رێگری له‌م کاره ده‌که‌ن. له راستیدا، ئه‌و شه‌ڕی تایبه‌ته بێ ئه‌وه‌ی کات له ئه‌رژه‌نتین بگرێت، نمونه‌که‌ی هۆشدارده‌ری دروست کرد تا وڵاتانی تری ئه‌مریکای لاتین، له هر جۆره گه‌شه‌کردنی بیروباوه‌ڕی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستانه، سه‌ربه‌خۆخوازی یاخود حاکمییه‌تی شه‌رافه‌تمه‌ندانه ده‌ست هه‌ڵبگرن. ئه‌مه‌ش له ریزی رێبازه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌ته. چۆن کۆمه‌ڵگا هان ده‌دات بۆ ده‌ره‌وه‌ی تێکۆشان له دژی ده‌سه‌ڵاتخوازی و داگیرکاری. به‌م جۆره، ده‌سه‌ڵاتداران له لایه‌که‌وه، کۆمه‌ڵگا له رێگه‌ی سه‌رکوت و زه‌خته‌وه تووشی ته‌نگانه ده‌که‌ن و بێ‌کاریگه‌ری ده‌که‌ن و له لایه‌کی تره‌وه، به نه‌رمکردنی شه‌ڕی چینایه‌تی و نزیکبوونه‌وه‌ی ریفۆرمیستانه، له تێکۆشانی دووری ده‌که‌نه‌وه.
بابه‌تێکی تر که ده‌بێ بخرێته به‌ر باس ئه‌مه‌یه که کاپیتالیزم و ئیمپریالیزم له تێکۆشانی خۆیاندا له دژی کۆمه‌ڵگا و سروشتدا هیچ کاتێک نه‌وه‌ستاون و به رێگه‌ی دامه‌زراندنی داموده‌زگای تایبه‌تی خاون زانست و تکنیک، له پێناو که‌ڵک وه‌رگرتن له ته‌واوی هێما و ماده‌کانی سروشت و ده‌سته‌مۆکردنی ته‌واوی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌جوڵێنه‌وه. به واته‌یه‌کی تر، داموده‌زگاگه‌لێک وه‌ک (تینگ تانگ) له رێگه‌ی ناسینی زیاتری ده‌روونی تاک و کۆمه‌ڵگا، به دوای هاندان و به‌ڕێوه‌بردنی ئاسانتریه‌تی. هه‌ر له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م کار و خه‌باتانه‌یه که سیاسه‌تی نوێش دیاری ده‌کرێت. واته تا دواڕاده به شێوه‌یه‌کی ئاگایانه شه‌ڕی تایبه‌ت جێبه‌جێ ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها له ژێر ناوی “بۆ پرینگاندنه‌وه‌ی خه‌ڵکی له شه‌یتانییه‌ت، یا ده‌بێ به کارگه‌لێکی بێهوده و بێ‌که‌ڵکه‌وه خه‌ریک بن یان فکریان کۆنترۆل بکرێت” په‌روه‌رده و راگه‌یاندن به‌کار ده‌هێنن. واته هه‌ر ئه‌و جۆره وا زانایانی پێشه‌نگی لیبه‌راڵ له سه‌رده‌مانێک راستگۆیانه‌تر ده‌یانوت، ده‌توانرێت له “پرۆپاگه‌نده“ یاخود “ریکلام” که‌ڵک وره‌گیرێت. له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌مریکا پێشه‌نگی پیشه‌یه‌کی گه‌وره بووه؛ پیشه‌ی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کان. ره‌نگه چه‌ندین میلیارد دۆلار له ساڵدا خه‌رجی کۆنترۆلی “رای گشتی” و ئه‌و جۆره وا رۆخساره‌کانی پێشه‌نگی ئه‌م کاره باسیان کردووه خه‌رجی “ئه‌ندازیاری ڕه‌زایه‌ت” ده‌که‌ن. ئامانجی ئه‌م پێشه ئه‌وه‌یه که بیانییه نه‌زان و تێهه‌ڵقۆرتێنه‌ر واته خه‌ڵک بکاته کۆیله‌یه‌کی مه‌سه‌ره‌فکه‌ر، گوێ‌رایه‌لی به‌رهه‌مهێنان، خزمه‌تکاری باوه‌ڕمه‌ند و وه‌فاداری ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی که سه‌باره‌ت به شێوه‌ی کار و رووکردی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بێ‌ئاگا ده‌مێننه‌وه؛ ئه‌و کرده‌وه‌یه که له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیکدا په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه نیه! ئه‌وان ئه‌گه‌ر بڕیاره به باشی خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات بکه‌ن ده‌بێ وه‌ک “پیاوانی به‌رپرس” یا ئه‌و جۆره وا ده‌وترێت “چینی سیاسی” واته ئه‌و که‌سانه‌ی وا له داموده‌زگا ئابووری، سیاسی و ئایدیولۆژیکیدا مافی بڕیاردانیان هه‌یه و تا راده‌یه‌ک له راستییه‌کانی جیهان ئاگادار بن به‌ڵام ئاراسته‌کردنی بیر و باوه‌ڕی گونجاو به‌وانه زۆر گرنگتره تا به‌و خه‌ڵکه‌ی که ده‌بێ بخرێنه په‌راوێزه‌وه.
پێویستی پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامی شه‌ڕی تایبه‌ت
1ـ کاتێک باسی شه‌ڕی غه‌یره نیزامی ده‌که‌ین، مه‌به‌ست شه‌ڕی بێ دیسیپلین و یاسایه. چۆن چوارچێوه‌ی شه‌ڕ به رێگه‌ی یاساوه ده‌ستنیشان کراوه، ئه‌م شه‌ڕه‌ش زیاتر له لایه‌ن گه‌ریلاوه ئه‌نجام ده‌درێت. به واته‌یه‌کی تر، شه‌ڕی پارتیزانی، شه‌رێکی دووره له چوارچێوه و یاساکانی خۆی دیاری ده‌کات. که‌واته پێناسه‌ی شه‌ڕی غه‌یره نیزامی بۆ شه‌ڕی گه‌ریلاییش ده‌بێت. به‌ڵام خاڵی نیزامی ئه‌مه‌یه که له‌گه‌ڵ شه‌ڕی غه‌یره نیزامی ده‌وڵه‌ته‌کان جیاوازه. چۆنکه له دۆخی دیتنی ناکارامه‌بوونی سوپای به‌رێکخسته‌کراو له به‌رامبه‌ر گه‌ریلاوه، شه‌ڕی تایبه‌ت له رێگه‌ی شه‌ڕی گه‌ریلاییه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن. واته هێزی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی وا گه‌ریلا تێدا ده‌ژی په‌روه‌رده ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی رێبازه‌کانی گه‌ریلا، له دژی گه‌ریلا شه‌ڕ ده‌که‌ن. به‌و که‌سانه‌ش که ده‌بنه ئامێری ئه‌م شه‌ڕه پێیان ده‌وترێت کۆنته‌را گه‌ریلا.
وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ که دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌مه‌وه دامه‌زرا، له دژی وڵاتانی سوسیالیستی، تیکۆشانی چینایه‌تی و هێزه سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کان، رێکخستنی نهێنییان دروست کرد که پێیان ده‌وترێت (ناتۆوه شاراوه‌کان). له راستیدا، ئه‌م رێکخستنانه که له‌گه‌ڵ تێڕوانینێکی ده‌وڵه‌تگه‌را و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستانه ده‌جوڵێنه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که له سه‌ر کاپیتالیزمه و بۆ له‌ناوبردنی تێکۆشانه شۆڕشگێڕییه‌کان کار و خه‌بات ده‌که‌ن. له‌م پێناوه‌شدا وته‌ی ئایدیولۆژیک به‌کار ده‌هێنن و ناوی وڵاتپارێزیش له سه‌ر خۆ داده‌نێن؛ هه‌روه‌ها دزه ده‌که‌نه ناو برۆکراسی ده‌وڵه‌ت، داموده‌زگا مه‌ده‌نییه‌کان و پارته هه‌رێمییه‌کان. رێکخستنی نهێنی “ئه‌رگه‌نه‌کۆن” له ناو ده‌وڵه‌تی تورکیادا له ریزی ئه‌م رێکخستنانه‌ی ناتۆیه.
ئه‌م رێکخستنانه له رێگه‌ی رێکخستنی خۆیان له هه‌موو شوێنێکی وڵات به شێوه یه‌که‌ی تایبه‌تی نهێنی و ئاشکرا، هه‌ر که‌س و هێزێک که وه‌ک دوژمنیان رابگه‌ینن، هه‌ر کات ئاماده‌ی هێرشکردنه سه‌ر ئه‌وانن. له راستیدا وه‌ک رێکخستنی ئایدیولۆژیک و نیزامی، له سه‌ر بنه‌مای بیرێکی هاوبه‌ش بۆ هه‌موو کۆمه‌ڵگا خۆیان به‌رێکخستن ده‌که‌ن. زۆرێک مامۆستای زانکۆ، نووسه‌ر، موختار گه‌ڕه‌ک، مامۆستای قوتابخانه، دکتۆر، پارێزه و... به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه رێک ده‌خرێن و ئاشکرا خه‌ریکی کار و خه‌باتن.
2ـ کاتێکیش باسی جوڵانه‌وه‌ی سه‌قامگیری ده‌که‌ین، ده‌بێ وه‌ک به‌شێک له شه‌ڕی تایبه‌ت هه‌ڵیسه‌نگێنین که به‌دوای دابینکردنی رووپۆشێکی ره‌وایه بۆ خۆی. چۆنکه ده‌سه‌ڵاتداران و داگیرکه‌ران له رێگه‌ی کوده‌تاوه ده‌یانه‌وێ له کۆمه‌ڵگادا سه‌قامگیری حاکم بکه‌ن؛ ئه‌مه‌ش تا فاشیزم و دیکتاتۆری ده‌ڕوات. بۆیه، پێش لێدانی گورزه‌که، هه‌وڵی ره‌وانیشاندانی ئه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا ده‌که‌ن. چۆنکه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دۆخه، که‌شی کۆمه‌ڵگا تێک ده‌چێت و کائیوس دێته ئاراوه. له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، ره‌نگه له کاتی به‌کارهێنانی تاکتیکی کۆنترا گه‌ریلا و جوڵانه‌وه‌ی سه‌قامگیری، شه‌ڕی ده‌روونی به‌کار بهێنرێت. واته ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌ر سێ پایه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت پێکه‌وه به‌کار بهێنرێن. له راستیدا، ده‌توانین بڵین هه‌ر سێ پایه، ره‌خسێنه‌ر و ته‌واوکه‌ری یه‌کترن.
3ـ شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ دوورخستنه‌وه‌ی زانست و مه‌عریفه‌ی گرسه‌ی خه‌ڵک، هه‌وڵی هاندانی فکری و تێکۆشانی کۆمه‌ڵگا ده‌دات. له‌م شه‌ڕه‌دا، ئامانج زۆر به‌رفراوانه و ته‌نیا به یه‌ک ئامانجه‌وه سنووردار نامێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت له دژی تاک، توێژه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، کۆمه‌ڵه کلتووری، ئایینی، باوه‌ڕی و نه‌ته‌وه‌یی خه‌ریکی کار و خه‌بات ده‌بێت. شه‌ڕی ده‌روونی له‌گه‌ڵ دروستکردنی شک و گۆمان له مێشک و شکاندنی باوه‌ڕی له تاکه‌کاندا، هه‌روه‌ها دڵخوشکردن و مه‌عنه‌ویاتداینی بێ‌بنه‌ما به لایه‌نگرانی رژێم، هه‌میشه له دۆخی هێرشێکی چڕ و پڕه که به تێپه‌ڕبوونی کات، وه‌ک ئایدیولۆژییه‌ک خۆی سه‌قامگیر ده‌کات. له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌یه که زۆرێک له بیر و باوه‌ڕی جیاواز له‌گه‌ڵ راستی ئایدیولۆژی فه‌رمی ده‌بنه یه‌ک. چۆنکه ره‌وان {ده‌روون} ره‌فتارسازه، واته هۆکاری دروستبوونی ره‌فتاره. له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که ناسه‌قامگیری هه‌بێت، شه‌ڕی ده‌روونیش ده‌گاته ئامانجه‌کانی خۆی. ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێ وه‌ک ئاکامی شه‌ڕی نیزامی، رێکخستنی و ئایدیولۆژیکی بژمێردرێت که دوژمن له‌م گۆڕه‌پانه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات. هه‌روه‌ها شه‌ڕی ده‌روونی، رووی له توێژه بێ‌لایه‌نه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاشه. چۆنکه ئه‌م توێژانه زۆر کات دیاریکه‌ری چاره‌نووسی شه‌ڕن.
به گشتی، له شه‌ڕی ده‌روونیدا هه‌م ئاماده‌کاری هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کان هه‌یه هه‌م ئاماده‌کردنی کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌م شه‌ڕه و به‌رفراوانکردنی هه‌له‌کانی شه‌ڕ؛ هه‌روه‌ها له پێناو ئاماده‌کردنی هێزی شه‌ڕ، هه‌ستی باڵاده‌ست و حاکمبوون له‌و مرۆڤه‌دا دروست ده‌کات. په‌ره‌سه‌ندنی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی له کۆمه‌ڵگا، له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما بووه و مێژووش له‌گه‌ڵ ئه‌مه ده‌خوێنێته‌وه؛ هه‌موو پاڵه‌وانی و وه‌رچه‌رخانه گه‌وره‌کان به هی خۆی ده‌زانێت و له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، هه‌لومه‌رجی ژیان ده‌ره‌خسێنن. به‌م جۆره، راستی کۆمه‌ڵگایه‌ک دێته ئاراوه که هر جۆر بیانه‌وێ، ده‌یخه‌نه جوڵه‌وه؛ ده‌وڵه‌تداران له ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و ئانارشیزم، گرسه‌ی خه‌ڵک هان ده‌ده‌ن بۆ پشتیوانیکردن له جێبه‌جێکه‌رانی شه‌ڕی تایبه‌ت. له راستیدا، هه‌م تاک و هه‌م کۆمه‌ڵگاش له‌گه‌ڵ جێبه‌جێکردنی شه‌ڕی تایبه‌ت ده‌گونجێنن. چۆنکه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک بۆ ئه‌م کاره ئاماده نه‌بێت، شه‌ڕی تایبه‌ت به‌ڕێوه ناچێت.
خاڵێکی تری گرنگ، توێژینه‌وه‌ی ئامانجی شه‌ڕی ده‌روونی له دونیای کاپیتالیزمه له پێناو راکێشانی تاک بۆ هه‌ڵبژاردنی ژیانی بورژوایی. له راستیدا، هه‌ڵبژاردنێکی تر جگه له‌و ژیانه بۆ تاک ناهێڵنه‌وه؛ راکێشانی تاک و کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ئه‌م ژیانه‌ش به واتای سه‌رکه‌وتنی شه‌ڕی تایبه‌ت دێت. واته مرۆڤ به‌ره‌و مه‌یمونبوون هان ده‌دات. بۆیه، شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ترین شه‌ڕ، شه‌ڕی به‌رگری مرۆڤ له به‌رامبه‌ر حه‌یوانبوونه له ناو کاپیتالیزمدا. چۆنکه ئه‌م سیسته‌مه، مرۆڤ له مرۆڤبوونی خۆی ده‌ردێنێت. له‌م رووه‌وه، ناتوانرێت شه‌ڕی تایبه‌ت ته‌نیا وه‌ک ستراتیژی هه‌ڵسه‌نگێنرێت به‌ڵکو وه‌ک شه‌ڕێک دژی تاک، کۆمه‌ڵگا و گشتی‌بوونی له‌به‌ر چاو بگیرێت. زۆرترین کارێگه‌ری له‌م کاره‌دا، شه‌ڕی ده‌روونی ده‌یکات. به‌و شێوه که تاک هه‌ر کارێک که ده‌یکات ده‌که‌وێته خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی کاپیتالیزمه‌وه.
کاپیتالیزم هه‌موو ئه‌مانه به ناوی ئازادی و دیموکراسییه‌وه ئه‌نجام ده‌دات، پرسیاری گرنگ ئه‌مه‌یه که ئایا ئازادی، ئه‌نجامدانی هه‌ر شتێکه که مرۆڤ بیری لێ ده‌کاته‌وه واته لیبرالیزمه یاخود جوڵانه‌وه‌یه له سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسیارێتی و ئاگایی؟ ئایا ئازادی سنووردارکردنی ئازادی ئه‌وی تره یاخود له‌گه‌ڵ ئازادکردنی خۆت رێگه له به‌رده‌م ئازادکردنی ئه‌وی تر ده‌که‌یته‌وه؟
سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ده‌روونی، ده‌بێ ئه‌مه‌ش ده‌ستنیشان بکرێت که شه‌ڕی جیهانی سێیه‌م که وه‌ک شه‌ڕی سارد ناوی لێ ده‌کرێت له رێگه‌ی شه‌ڕی ده‌روونییه‌وه کرا. له‌و شه‌ڕه‌دا، ئه‌مریکا، شه‌وره‌وی له رێگه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ته‌وه و به واته‌یه‌کی تر شه‌ڕی ده‌روونی شکست دا؛ له‌م رێگادا، له‌گه‌ڵ راکێشانی بۆ رکابه‌ری چه‌کسازی و ده‌سه‌ڵاتخوازی، یه‌کێتی شه‌وره‌وی کرده وێنه‌ی خۆیه‌وه؛ له راستیدا تێکۆشانی سوسیالیستی له شه‌وره‌ویدا وه‌ک مینیاتۆرێک له ده‌وڵه‌ت ده‌رچوو.