ته‌نانه‌ت دوو نمونه‌ى هێگل و مارکس که دوو جۆرى دیاله‌کتیکى پێناسه‌کراوى دژبه یه‌کن، راده‌ستى عه‌قڵیه‌تى ده‌سه‌ڵاتخواز بوون ...
نووسینی: ئازاد سۆران
به‌شی یه‌که‌م
هێندێ رۆشنبیران بانگه‌شه ده‌که‌ن که‌وا مۆدێرنیته، شه‌ڕى نێوان دیارده نوێیه‌کان له‌گه‌ڵ دیارده و ئایدیا کۆن و نه‌ریتییه‌کانه، ئه‌م عه‌قڵیه‌ته ره‌ها و زێده‌ڕه‌ووه، بۆته هۆکار که ئه‌وانه له ژێر ناوى رێنۆسانسدا، له هه‌وڵى دانانى سنوورێک بنه‌ڕه‌تی بن له نێوان قۆناغه کۆن و نوێیه‌کان بۆ هه‌میشه. له‌م رووه‌وه ده‌توانین بڵێین ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه له هه‌نگاوى یه‌که‌مى رێنۆسانسدا. هه‌ر له سه‌ره‌تادا کێبڕکێى نێوان کۆن و نوێ هه‌بووه، واته عه‌قڵییه‌تى دژ و سه‌روو دیاله‌کتیک. ئه‌م عه‌قڵییه‌ته، کاتێک مۆرکى خۆى له سه‌ده‌ى (14) و (15) دا، بووه هۆکارى ئه‌وه‌ى هه‌موو دیارده کۆن و پاشکه‌وتووه‌کان له ژێر ناوى میتافیزیک، میتۆلۆژى و دین وه‌ک چه‌ند هه‌بوونێکى دژه‌مۆدێرن بناسرێن. ته‌نانه‌ت پێناسه‌یه‌کى تر‌ى هه‌ڵه سه‌باره‌ت به رێنۆسانس هه‌یه که ده‌توانین وه‌ک دووه‌مین هه‌نگاوى هه‌ڵه به‌ناوى بکه‌ین. ئه‌وه‌ش ناسینى رێنۆسانسه وه‌ک سه‌رده‌مێک که هه‌ر شتێکى کۆنه‌په‌رستانه هى کریستانییه‌ته و بۆیه‌ش کولتووره کۆن به‌ڵام کارامه‌کان، به ناکریستیانى و یۆنانى ـ رۆمى له قه‌ڵه‌م ده‌درێن. ئه‌م تێڕوانینه ره‌هایه ئۆمانیستییه که ده‌ڵێیت: ته‌واوى کۆنه‌په‌رستییه‌کان به‌لاى مه‌سیحیه‌تدا ده‌ڕوا و پێش مه‌سیحى یۆنان ـ رۆم جیا له‌وه‌ن، دیاله‌کتیکى وه‌ک پرۆسه‌یه‌ک له سه‌ر راسته‌هێڵ له قه‌ڵه‌م دا. که‌چى جه‌وهه‌رى عه‌قڵییه‌تى ئه‌م شێوه تێڕوانینه و ئه‌م لۆژیکه براوردکارانه، هه‌ڵقوڵاوى هه‌مان رامانى ئه‌فلاتونى و ئه‌ره‌ستویه که تا رۆژگارى ئێستامان درێژه‌ى هه‌یه و په‌یوه‌سته به چاخى مۆدێرنیته‌وه، به‌ڵام هزرێکى تر هه‌یه که خاوه‌نه‌که‌ى پۆست مۆدێرنیزمه و زۆرتر له نیچه‌وه په‌لى هاویشتووه و له تێڕوانینه‌کانى ئه‌ودا زاڵتره و له رووناکبیرانى تر و له لوتکه‌دایه. هزرى پۆست مۆدێرنیزم واته فه‌رهه‌نگ و کارامه‌کانى سه‌رده‌مى پێش فه‌لسه‌فه‌ى یۆنان ـ رۆم به ره‌سه‌نتر له قه‌ڵه‌م ده‌دا. ئه‌م بیرمه‌ندانه، هزره‌کانى ئه‌فلاتون و ئه‌ره‌ستو به رووخێنه‌رترین هۆکارى ژیان پێناسه ده‌که‌ن. نیچه، هزرى سوقرات تا ده‌گاته مۆدێرنیزم وه‌ک داروخێنه‌ر و غه‌مبار ده‌زانێ و به شه‌یدایى هێرشیان ده‌باته سه‌ر. ئه‌و ده‌ڵێت: خوداکانى سوقرات خوداى شه‌راب و سه‌رخۆشی، ژیانى مرۆڤى پێش یۆنان له خاکى نه‌هامه‌تى ده‌گه‌وزێنێن و له‌م رووه‌وه عه‌قڵ و باوه‌ڕى له سه‌ر بونیادى یه‌که‌مین په‌ره‌ستیشى ئاپۆلۆن و دیونوسوس وه‌ک سه‌ره‌تاى غه‌مباربوونى ژیان و جیهانى مرۆڤ پێناسه ده‌کات. چونکه به وته‌ى ئه‌و، ئه‌وان جیهانیان کردووه ئامرازێک بۆ دوگماکان و چه‌قبه‌ستوویى و عه‌قڵ و کامه‌رانى سه‌رده‌مى سه‌رمه‌ستى و شه‌راب یان کۆتایى پێ هێناوه. که‌چی، یه‌کێک له بنه‌ڕه‌تیترین ره‌گه‌زه پته‌وه‌کانى پۆست مۆدێرنه‌کان، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌مى پێش مۆدێرنیته و به واتاى تر، سه‌رده‌مى که‌ونار و ساده‌بوون و خۆماڵیانه‌بوون، به‌ڵام شه‌یدایى ژیانى ئه‌و سه‌رده‌مه، زۆرتر به په‌سه‌ند ده‌که‌ن تا ئه‌قڵ و باوه‌ڕى دوگمى چاخى فه‌لسه‌فه‌ى یۆنانى و مۆدێرنیزم. ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌و هۆکارانه‌ى دروستبوونى دوئالیته‌کانى میتافیزیک ـ پۆزیتیڤیزم، هه‌ر ئه‌و بڕیاره پته‌و و پێداگریانه‌ى جیهانى هزرییه، به‌ڵام پێداگرن له‌گه‌ڵ خۆیان. ئینجا له سه‌رده‌مى مۆدێرنیزم‌دا، پروتێستانیزم بۆ خۆی، رێبازێک بۆ له سه‌ر بونیادى ئه‌م عه‌قڵیه‌ته‌ى سه‌ده‌ى (16). دژایه‌تى مۆدێرنیته له‌گه‌ڵ دین و کلیسا بووه گه‌وره‌ترین لارێدان له پرۆسه‌ى مۆدێرنییه‌تدا. چونکه حاشاى له رۆڵى سه‌رمایه و ده‌وڵه‌ت وه‌ک دوو هۆکارى سه‌ره‌کى و چاره‌نوس‌ساز له دروستبوونى زاوزێ رژێم و نیزامى هه‌موو سه‌رده‌مه‌کاندا کردووه.
مه‌سه‌له‌ى زۆر گرنگ ئه‌مه‌یه له دیاله‌کتیکى جیهانى گیانله‌به‌ردا، یارى زمانى کۆن و نوێ به عه‌قڵییه‌تى په‌راوێزخستنى شته‌کۆنه‌کان و په‌سه‌ندکردنى شته نوێیه‌کان وه‌ک «هه‌بوونى ئاڵته‌رناتیڤى ره‌ها» عه‌قڵیه‌تێکى ده‌سه‌ڵاتخوازه. به پێى عه‌قڵیه‌تێکى له‌م چه‌شنه، دژه‌تێز به ته‌واوه‌تى له‌ناو ده‌چێ و سه‌نتێز ده‌ئافرێت. ئه‌وه‌ش وه‌ک ڤایرۆسێک هه‌موو هزره‌کانى گرته‌وه. ته‌نانه‌ت دوو نمونه‌ى هێگل و مارکس که دوو جۆرى دیاله‌کتیکى پێناسه‌کراوى دژبه یه‌کن، راده‌ستى ئه‌م عه‌قڵیه‌ته بوون. ئه‌وه‌ى یه‌که‌م؛ که‌چى له‌ناوچوونى تێز ناپه‌ژرێنێ و ژیانه‌وه‌ى ده‌ورێکى دووباره‌ى له ناو دژه‌تێز و سه‌نتێز به مسۆگه‌ر ده‌زانێت، به‌ڵام جیاوازییه‌کانى نێوان شته‌کۆن و نوێیه‌کان یاخود شه‌ڕى کۆن و نوێ، له پێناسه‌کردنى ده‌وڵه‌تدا که خۆى ده‌مامکى ده‌سه‌ڵاته، توشى هه‌ڵه‌ى ره‌ها ده‌کات. به‌م ره‌وته، دیاله‌کتیکى هیگل به واتاى راده‌ستبوونى ته‌واوه له به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتخوازی. له راستیدا کۆن و نوێ وه‌ک دوو دوژمن نه له ته‌نیشت یه‌کدا به‌ڵکو رووبه‌ڕووى یه‌ک ده‌بنه‌وه و بۆیه‌ش ئه‌مه زه‌برێکى کوشنده له په‌یکه‌رى تێز، دژه‌تێز و سه‌نتێز ده‌دا. له خاڵى دووه‌مدا: ململانێ نێوان کۆن و نوێ، له چوارچێوه‌ى ره‌تکردنه‌وه‌ى کۆن و باڵاده‌ستى نوێدایه. سه‌رکه‌وتنى دیکتاتۆرى پرۆلتاریا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بورژوازیدا لۆژیکى دیاله‌کتیکى نه‌ریتیانه‌ى مارکس پێک ده‌هێنێت. ده‌توانین چه‌مکى (دیاله‌کتیکى نه‌رێنی) له هزرى فه‌یلسوفه‌کانى سه‌ده‌ى (14) تا (21) ببینینه‌وه و بۆیه‌ش "تیودۆر ئادێرنۆ" له‌م ده‌سته‌واژه‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گرێت. ئه‌مه له کاتێکدایه که له گه‌ردون‘دا ته‌نیا یه‌ک چه‌شنه دیاله‌کتیک هه‌یه که پێکهاته‌ى تێز، دژه‌تێز و سه‌نتێز پێک ده‌هێنێت و بۆیه ناولێنانى وه‌ک ئه‌رێنى و نه‌رێنى له حه‌وشوبه‌ره‌ى گه‌ردون و کۆسموس کارێکى هه‌ڵه‌یه. که‌چى دارشتنێکى وه‌ها له ده‌سته‌واژه ده‌ستکرده‌کان و یارییه زمانییه‌کانى سۆسیۆلۆژیاى تایبه‌ت به مۆدێرنیته‌ى سه‌رمایه‌دارییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت. هه‌بوونى دژبه‌ره‌کان له نێو دیارده‌کاندا وه‌ک دوو جه‌مسه‌رى جوڵێنه‌ر واتاى ئافراندنى نکۆڵیکه‌ر و پۆزیتیڤیته‌ى ره‌هاى جیا له یه‌ک نییه. ته‌نانه‌ت دیاله‌کتیکێکى گه‌ردونى نابینرێت که ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى زه‌مه‌ن و شوێن بێت و بۆیه‌ش ناتوانین له چوارچێوه‌ى زه‌مه‌ن و شوێنیش‌دا شته‌کۆنه‌کان به شێوازێکى ره‌ها پاشکه‌وتوو بزانین و شته‌نوێیه‌کانیش به ته‌واوه‌تى پێشکه‌وتوو.
ئێستا که له فه‌لسه‌فه‌ى بووندا قه‌یرانێکى ئاوه‌هایى مانایى توشى پێناسه‌ى دیاله‌کتیک نه‌بووه. له دیاله‌کتیکى بوونى بوونه‌وه‌ر و دیارده‌کاندا، چ له قاڵبى پارچه چ گشتیدا، ململانێى نێوان پارچه‌ى پێشوو و پارچه‌ى نوێ، کۆنه‌بوون به‌دى ناکات. له ده‌رهه‌ست (ئه‌بستراکت)ى زمانی‌دا ده‌توانین کۆن و نوێیه‌کان وه‌ک دوو تایبه‌تمه‌ندى له قه‌ڵه‌م بده‌ین، به‌ڵام له بنچینه‌دا له مادده‌ى گه‌ردونى و واتاى گه‌ردونیدا، کۆن و نوێ جێگاى باس نییه، ماده، ماده‌یه و وزه، وزه‌یه. له‌مه گرنگتر ئه‌وه‌یه که عه‌قڵیه‌تى مرۆڤانه له سه‌ر بونیادى کارامه‌یى ماده و پێکهاته‌یه‌کى گونجاوه که لۆژیکى کۆن و نوێ وه‌ک دوو تایبه‌تمه‌ندى شته‌کۆن و نوێیه‌کان ده‌بینێت. که‌چى ئه‌مه خۆى له خۆیدا ره‌هه‌ندى میتافیزیکایى دیارده‌کان و واتاکانه. میتافیزیک ته‌نیا به په‌یوه‌ندى به گۆڕه‌پانى واتاى سۆسیۆلۆژیایى مرۆڤه‌وه هه‌یه. له مادده‌ى گه‌ردونى و واتاى کۆسمۆسدا دابه‌شکردنى له دۆرى میتافیزیایى و فیزیایى بوونى نیه. چونکه عه‌قڵى گه‌ردونى (هۆشى گه‌ردونی) سه‌ره‌ڕاى فره‌چه‌شنى مادده و وزه، دابه‌شکردنێکى وه‌هاى له خۆدا نیه. مێشکى مرۆڤ، باشترین جۆرى ماده‌یه که بۆته به‌شی، که‌چى هه‌موو ده‌سته‌واژه و واتاکان چ ده‌رهه‌ستیانه و چ به‌رهه‌ستیانه له هه‌مان جووته‌بوونه بونیادییه‌ى گه‌ردون واته (مادده و وزه) پێک دێن. کاتێ مادده و وزه‌ش ده‌که‌ونه خزمه‌ت مێشکى مرۆڤه‌وه و دزه ده‌که‌نه ناو گۆڕه‌پانى کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تییه‌وه، جمانێک (سیالیت)ى سه‌یر و بێ‌وێنه به‌خۆوه ده‌بینێ: بۆیه ئه‌وا ته‌نیا مرۆڤه که به ئاسانى ئه‌و دووانه به میتافیزیک ـ فیزیک؛ مادى ـ مه‌عنه‌وی؛ ده‌رهه‌ست و به‌رهه‌ست؛ کۆن و نوێ و هه‌زاران دووانه‌ى زمانى ـ واتایى دابه‌ش و پێناسه ده‌کات. ئینجا مرۆڤ چون واتا ده‌داته دیالکتیک؟ واتادان و مانابه‌خشى به ته‌نیا تایبه‌ت به مرۆڤه و (هه‌ڵه و راست)یش دوو جۆرن له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی. له پرۆسه‌ى دیاله‌کتیکى گه‌ردونیشدا راست و هه‌ڵه بێ‌واتایه، به‌ڵام مرۆڤ له واتابه‌خشینه‌کانیدا به بێ ئه‌م دابه‌شکردنه نالواوه بتوانێ بیر بکاته‌وه. که‌واته گرنگ ئه‌وه نیه که دابه‌شکردن کارێکى له‌جێیه یان نا؟! گرنگ ئه‌وه‌یه که پارادیگماى خوێندنه‌وه و واتادان به "بوون" ده‌بێ چ ناوه‌ڕکێکى هه‌بێت.