ته‌نیا کارکردن به ئاراسته‌ی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌توانێ رۆحی شه‌هیده نه‌مره‌کانمان شاد بکات ...
خه‌بات هه‌ولێر
33 ساڵ به‌ر له ئێستا له رێکه‌وتی سێی مایسی 1982 هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د قه‌ره‌سونگور، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی په‌که‌که و ئیبراهیم بیلگین‌ی کادیری پێشکه‌وتوو له ئاکامی کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن، بوونه قوربانی شه‌ڕی ناوخۆی نێوان هێزه‌کانی باشوری کوردستان و له چیای قه‌ندیل شه‌هید بوون.
ئه‌و رووداوه بویه‌رێکی ئاسایی نه‌بوو بۆ په‌که‌که، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ی شه‌هیدیش بوون، به تایبه‌تی هه‌ڤاڵ قه‌ره‌سونگور هه‌ڤاڵێک ئاسایی نه‌بوو لای بزوتنه‌وه‌ی ئازادی، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بوو، به‌ڵکو مرۆڤێکی ژیر، دوربین، لێهاتوو و خاوه‌ن ئه‌زمونی ژیان بوو، گرنگترینیشی خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی سه‌ربازی ـ مه‌یدانی بوو که لو قۆناخه‌دا په‌که‌که پێویستیه‌کی یه‌کجار زۆری پێی هه‌بوو. له پاڵ ئه‌وه‌شدا خاوه‌ن که‌سایه‌تیه‌کی نه‌ته‌وه‌یی ـ نیشتمانی ئاسۆ فراوان بوو.
به‌ڵێ ئه‌و هه‌ڤاڵه له سه‌رده‌مێکدا شه‌هید بوو که ته‌ڤگه‌ری ئازادی زۆرترین پێویستی به‌مجۆره کادیره پێشه‌نگانه هه‌بوو. ئه‌وکاته په‌که‌که (پارتیا کارکه‌رێن کوردستان) هێزێکی تازه و بچوکی مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان بوو، ژماره‌یه‌کی زۆری کادیرانی له زیندانه‌کانی تورکیا له ژێر ئه‌شکه‌نجه و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سێداره‌داندا بوون، ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له میانه‌ی به‌رخودانه شکۆداره‌کانی زیندان (له سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه هه‌ڤاڵان؛ مه‌زلوم دۆغان، که‌مال پیر، محه‌مه‌د خه‌یری دورموش) گه‌یشتبوونه کاروانی شه‌هیدان. به‌ڵێ له‌و کاته‌دا ده‌بوایه په‌که‌که وه‌ڵامی هاوار و وسیه‌ته‌کانی ئه‌و شه‌هیده نه‌مرانه بداته‌وه. بێ‌گومان ئه‌وه‌ش له‌و قۆناخه‌دا خۆی له ده‌سپێکردنی تێکۆشانی چه‌کداری ـ گه‌ریلایی ده‌بینییه‌وه. به ئامانجی ده‌سپێکردنی ئه‌و قۆناخه‌ش لیژنه‌یه‌ک راسپێردرابوو که یه‌کێک له به‌رپرسه له‌پێشه‌کانی ئه‌و لیژنه‌یه هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د قه‌ره‌سونگور بوو. په‌که‌که وه‌ک رێکخستن و ته‌واوی هه‌ڤاڵانیشی هیوایه‌کی گه‌وره‌یان پێی هه‌بوو و چاوه‌ڕوان بوون له‌و بواره‌وه رۆڵێکی گرنگ و به‌رچاو ببینێت.
له‌و قۆناخه مێژووییه‌دا که ته‌ڤگه‌ری ئازادی له باکوری کوردستان ئاماده‌کاری هه‌ڵمه‌تێکی جۆری و دیرۆکی ده‌کرد له باشوری کوردستان دۆخه‌که زۆر جیاوازتر بوو. هه‌ر له سه‌ره‌تای (1981)ه‌کان شه‌ڕێکی دژوار و هه‌مه‌لایه‌نه له نێوان هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراق له ئارادا بوو. به‌مجۆره‌ش هه‌لێکی زێڕین و ده‌رفه‌تێکی مێژوویی بۆ پارت و هێزه‌کانی هه‌ر دوو پارچه‌ی باشور و خۆرهه‌ڵاتی کوردستان ره‌خسابوو که هه‌لومه‌رجه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه و لاوازبوونی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری سه‌ر کوردستان بقۆزنه‌وه، بیخه‌نه خزمه‌تی دۆزی کورد و له‌و رێگایه‌وه ده‌سکه‌وتی گرنگ و به‌رچاو بۆ گه‌لی کورد و کوردستان به‌ده‌ست بێنن.
له ساته‌وه‌ختێکی وه‌هادا ئه‌وه‌ی جێگای داخه په‌ند و ئه‌زمون وه‌رنه‌گرتنه له مێژووی رابردوو و له جیاتی پێشخستنی یه‌کێتی نێوان هێزه کوردستانیه‌کان، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حزبایه‌تی، بنه‌ماڵه‌گه‌رێتی و به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێک جیاکاری بۆ که‌سانێکی دیار له چوارچێوه‌ی غه‌فله‌ت و نه‌زانییه‌وه که هه‌ندێک جار به ئاستی خیانه‌ت گه‌یشتووه، بوونه‌ته نێچیری سیاسه‌تی "په‌رتکه و زاڵ به"ی داگیرکه‌رانی کوردستان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی ئێران و عێراق هه‌وڵه‌کانیان چڕ کرده‌وه که کێشه‌ی کورد و هێز و پارته‌کانی کوردستان دژ به یه‌کتری به‌کار بێنن، ئه‌م سیاسه‌ته‌ی به‌کارهێنان له لایه‌ن پارته ئاماژه‌پێکراوه‌کانه‌وه به لۆژیکی "دوژمنی دوژمنم دۆستمه" پاساوی بۆ ده‌هێنرایه‌وه که له راستیدا گوزارشتی له لوتکه‌ی غه‌فله‌ت و خۆخه‌ڵه‌تاندن ده‌کرد. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی داگیرکه‌ران ته‌نیا هێزه‌کانی ئه‌و دوو پارچه‌یه‌ی کوردستان به گژ یه‌کتره‌وه نه‌نا، به‌ڵکو هێز و لایه‌نه‌کانی پارچه‌یه‌کی کوردستانیشیان به گژ یه‌کتره‌وه نا. وه‌ک ده‌ره‌نجامی ئه‌و سیاسه‌تی داگیرکه‌ران و به‌هه‌ڵه‌داچوونی سه‌رکردایه‌تی سیاسی ـ سه‌ربازی له باشوری کوردستان له سه‌ره‌تای هه‌شتاکان شه‌ڕێکی ناوخۆیی خوێناوی و دژوار له نێوان هه‌ر دوو به‌ره‌ی (جود) و (جوقد) هه‌ڵگیرسا که به راستی شه‌ڕێکی خۆکوژی نێوان کوردان بوو. به تایبه‌تیش ئه‌و شه‌ڕه له نێوان یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان دژوار بوو و چڕ ببوویه‌وه، حزبی شیوعی‘یش وه‌ک پاڵپشتی و پشتگیرێکی پارتی دیموکرات رۆڵی بینی.
بزوتنه‌وه‌یه‌کی نیشتمانی ـ کوردستانی وه‌ک په‌که‌که کاتێک ئه‌و دۆخه ناله‌بار و په‌رته‌وازه‌یه‌ی نێوان هێزه کوردییه‌کان بینی، له میانه‌ی تێگه‌یشتنێکی دیرۆکی قووڵ و هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتی به ئامانجی رێگرتن له سیاسه‌ت و ئامانجه‌کانی داگیرکه‌ران، به مه‌به‌ستی پێشخستنی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی ـ نیشتمانی ناو کوردان هه‌ر له‌و کاته‌وه پرۆژه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ نیشتمانی کوردستان گه‌لاڵه و پێشکه‌شی کرد. له پێناو پێشخستنی وه‌ها پرۆژه‌یه‌کیش، هه‌نگاوی یه‌که‌می ده‌سپێکردنی هه‌وڵێکی ناوبژیوان بوو له نێوان هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی باشوری کوردستان به تایبه‌تیش نێوان یه‌کێتی لایه‌نه‌کانی دیکه.
به‌و ئامانجه گروپێکی پێنج که‌سی به سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د قه‌ره‌سونگور له قه‌ندیل کاتێک سه‌رقاڵی هه‌وڵه‌کانی ناوبژیوانی بوون، له کاتێکدا له باره‌گای حزبی شیوعی ده‌رکه‌وتبوون تا سه‌ردانی لایه‌نه‌کانی دیکه بکه‌ن هاوکاتی هێرشێکی یه‌کێتی بوو بۆ سه‌ر حزبی شیوعی و له ئاکامدا هه‌ڤاڵ قه‌ره‌سونگور و ئیبراهیم بیلگین شه‌هید بوون.
ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به سه‌ر شه‌هیدبوونی ئه‌و دوو هه‌ڤاڵه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ، واته 33 ساڵ به‌ر له ئێستا په‌که‌که وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌ک هه‌وڵه‌کانی کۆکردنه‌وه‌ی ماڵی کوردی هه‌ست پێکردووه، هه‌وڵی داوه رێگری له سیاسه‌تی "په‌رتکه و زاڵ به"ی داگیرکه‌ران بکات و تۆوی دووبه‌ره‌کی له ناو کوردان‌دا نه‌هێڵێت. ئه‌وکاته‌ی ئه‌و کاته‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌ست پێ‌کرد پارتێکی تازه و بچوک بوو، ئه‌مڕۆش که بۆته بزوتنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری سه‌رتاسه‌ری کوردستان به هه‌مان رۆحیه‌ت و به‌رپرسیارێتی ئه‌و کاته‌وه داکۆکی له سه‌ر هه‌مان ئامانج ده‌کاته‌وه.
چۆن دوێنێ له پێناو پێشخستنی ئاستی ناوخۆیی و ره‌خساندنی زه‌مینه‌ی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ نیشتمانی کوردستان کادیری پێشه‌نگی وه‌ک قه‌ره‌سونگور له باشوری کوردستان له چیای قه‌ندیل گیانیان یه‌خت کرد، ئه‌مڕۆش به ئامانجی تێکشکاندنی چه‌ته‌کانی داعش، پته‌وکردنی رۆحی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئاواکردنی کۆنگره‌ی ئاماژه‌پێکراو، به سه‌دان کوڕ و کچی ئازاد له جه‌رگی کوردستان به خوێنی گه‌ش و به هاواری خۆیان له سه‌نگه‌ره‌کان سنوره‌کانیان بێ‌واتا کردووه، وه‌ک پێویستیه‌کی پابه‌ندبوون به هیوا و ئامانجی ئه‌و شه‌هیدانه کارکردن به ئاراسته‌ی کاری هاوبه‌ش، یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی و ئاواکردنی کۆنگره‌ی ئاماژه‌پێکراو ئه‌رکی سه‌رشانمانه، ته‌نیا کارکردن به‌م ئاراسته‌یه‌دا ده‌توانێ رۆحی شه‌هیده نه‌مره‌کانمان شاد بکات. هه‌ر کارێکی پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش نه‌فره‌ت و ریسوایی له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت.