شه‌ڕی تایبه‌ت شه‌رێکه که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و داگیرکه‌رانه‌وه له دژی کۆمه‌ڵگا راگه‌ینراوه و جێبه‌جێی ده‌کرێت ...
هێدی ئه‌حمه‌د
به‌شی یه‌که‌م
به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی وا به شێوه‌ی گشتی قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت، شه‌ڕی تایبه‌ت ته‌نیا شه‌ڕی ده‌روونی و سنوودار نیه به ئه‌مڕۆ و هه‌ندێک رێبازه‌وه، به‌ڵکو هه‌ر به‌شێک که له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا په‌یوه‌ندیدار بێت ده‌توانێ له به‌رفراوانی ئه‌م دیارده‌یه‌دا جێی بگرێت. واته هه‌موو گۆڕه‌پانی کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته خۆی. له راستیدا، شه‌ڕی تایبه‌ت شه‌رێکه که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و داگیرکه‌رانه‌وه له دژی کۆمه‌ڵگا راگه‌ینراوه و جێبه‌جێی ده‌کرێت. هه‌ستکردن به گرنگی ئه‌م بابه‌ته له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات که بێ ئه‌وه‌ی تاک ئاگاداری ئامانج و گشتگیری ئه‌وه بێت، ئه‌م شه‌ڕه به‌رده‌وام له دۆخی به‌ڕێوه‌چوون و جێبهجێیبووندایه و ده‌سه‌ڵاتداران به‌کارهێنانی هه‌ر ئامێر و رێبازێک بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه ره‌وا ده‌بینن. تێگه‌یشتنی قووڵ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه و تێکۆشان و به‌رخۆدانی له به‌رامبه‌ر تاکتیک و رێبازه‌کانی سه‌رچاوه‌گرتوو له‌و شه‌ڕه، کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ جه‌وهه‌ری خۆی و نیه‌تی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ سه‌قامگیری حاکمییه‌ت له کۆمه‌ڵگا و کۆنترۆڵی دڵخوازانه‌ی ئاشکرا ده‌کات.
له‌م نووسینه‌دا هه‌وڵ ده‌درێت ریشه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌ت و رێگه‌که‌ی له هه‌مان سه‌ره‌تای مێژوو تا به ئه‌مڕۆ، چۆنێتی به‌کارهێنانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌تگه‌رایان و داگیرکه‌ران و شێوه جۆراوجۆر و زۆرلایهنهکانی له ئه‌مڕۆدا بخه‌ینه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. ئاشکرایه توێژینه‌وه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م دیارده‌یه له لایه‌ن سیسته‌می کاپیتالیزم و ئه‌مپریالیزم به‌تایبه‌ت به پێشه‌نگایه‌تی ئه‌مریکا گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه. له‌م لێڕوانینه‌دا شه‌ڕی تایبه‌ت وه‌ک سێ حاڵه‌ت ههڵدهسهگێنین.
شه‌ڕ؛ دۆخێکی ئاگایانه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات
پێش هه‌موو شتێک و له‌گه‌ڵ سه‌ره‌نج بۆ توێژینه‌وه‌ی مێژوو و پێناسه‌کانی شه‌ڕ و شه‌ڕی تایبه‌ت، ده‌بێ ئه‌مه بوترێت که هه‌ر پێکدادانێک، شه‌ڕ و هه‌ر شه‌ڕێک، شه‌ڕی تایبه‌ت نیه. ئه‌گه‌ر شه‌ڕ، به‌رده‌وامی سیاسه‌ته، پێکدادانی نێوان گه‌لان و قه‌بیله‌کان له کۆمه‌ڵگای سروشتی‌دا، وه‌ک شه‌ڕ ناژمێردرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵگری نزیکبوونه‌وه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتخوازانه نین؛ واته دوورن له نزیکبوونه‌وه‌ی به‌کارهێنانی فاکته‌ری شه‌ڕ له پێناو به‌رقه‌راری ده‌سه‌ڵاتدا. چۆن ئه‌م کۆمه‌ڵانه بۆ به‌رده‌وامی ژیانیان، له هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئامێر و سه‌رچاوه‌ی یه‌کترن و ناچارن روو بکه‌نه پێکدادان. بۆیه به‌م ههوڵدادانانه تاڵانکردنیش ده‌وترێت. به‌ڵام له قۆناغی دوای کۆمه‌ڵگای سروشتی، هێزی به‌رهه‌مهێنانی مرۆڤ، ئێجگار پێش ده‌که‌وێت. ئه‌مه‌ش، که‌ڵه‌که‌بوونی به‌رهه‌م له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. لێره‌دایه که زه‌وت، تاڵان و پاوانکاری ئاگایانه‌ی به‌رهه‌م په‌ره ده‌ستێنن. له‌م نێوه‌نده‌دا، ئه‌و توێژه‌ی که هه‌ڵده‌ستێت بۆ ئه‌نجامدانی وه‌ها کارێک، شه‌ڕ له پێناو کۆیله‌کردن و ده‌سه‌ڵاتخوازی به‌کار دێنێت. ئه‌م توێژه که دواتر ده‌بێته بناغه‌دانه‌ری ده‌وڵه‌ت، په‌ره به شه‌ڕ ده‌دات وه‌ک به‌رده‌وامی سیاسه‌تی داگیرکه‌ری، کۆیلهسازی و ده‌سه‌ڵاتگه‌رایی. به‌مجۆره، له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌ت، سیاسه‌تی داگیرکه‌ری و ده‌ستدرێژی که دواتر وردتربوونی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت، تیکه‌ڵاوی یه‌کتر ده‌بن. له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره، شه‌ڕه‌کانی کۆیلهسازی و تاڵانکاری له سه‌رده‌می کۆیله‌داری، شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ته‌کانه.
له ناوه‌ڕۆکی شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌ته‌کان و هێزه‌کان، دۆڕاندنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر، بنه‌مایه به‌ڵام بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه، رێبازی جۆراوجۆر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌گیردرێته به‌ر. لێره به‌دواوه شه‌ڕ ده‌بێته دۆخ و ئامێرێکی ئاگایانه. بیرۆکه‌کانی به‌کارهێنانی کام ئامێر، به چ ئامانجێک، به ده‌ستی چ که‌سانێک و چۆن له مه‌یدانی شه‌ڕدا جێ ده‌گرن، سه‌رجه‌م له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌ت و وه‌رچه‌رخانی شه‌ڕ به شێوه‌ی ئامێری ده‌سه‌ڵاتخوازی و رێبازی ئاگایانه ده‌ست پێده‌که‌ن. له ئه‌نجامی ئه‌م نزیکبوونه‌وانه، شه‌ڕ وه‌ک هونه‌رێک زه‌ق ده‌بێته‌وه و په‌ره ده‌ستێنێت. له‌گه‌ڵ به‌کارهێنانی نائاسایی ئه‌م هونه‌ره‌یه که له قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی مێژوودا، فه‌رماندار و تێکوشه‌رانی گه‌وره وه‌ک ئه‌سکه‌نده‌ر دروست ده‌بن. به‌ڵام پێشکه‌وتنی رێ و رێبازی و به تایبه‌ت ته‌کنیک و ئامێره‌کان، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که شه‌ڕه‌کان حاڵه‌تی جیاوازتر به‌خۆ بگرن.
وێڕای ته‌واوی ئه‌مانه و ئه‌وه‌ی که چۆنێتی شه‌ڕه‌کان به‌پێی هه‌لومه‌رجی مێژووییان جیاوازه، به‌ڵام جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆکی شه‌ڕ دوای ده‌رکه‌وتنی ده‌وڵه‌ت ناگۆڕدرێت. واته به درێژایی ته‌مه‌نی شارستانییه‌تی چینایه‌تی، سروشتی شه‌ڕ وه‌ک ڕه‌واڵه‌تی سه‌ره‌تایی خۆی ده‌مێنێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتخوازی، به‌رقه‌راری فه‌رمانڕه‌وایی و داسه‌پاندنی ناحه‌قی له سه‌ر ئیراده‌ی مرۆڤه‌کان گه‌شه‌ی کردووه و بۆته خاوه‌ن پرۆسه‌یه‌کی تایبه‌ت. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته پێشه‌وه که ئه‌م دۆخه تا که‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت؟ سه‌ره‌ڕای دانانی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان وه‌ک حقوقی شه‌ڕ و ده‌رهاتنی ئه‌م دیارده‌یه وه‌ک ئامێرێکی یاسا و رێسادار، به‌ڵام هێشتا شه‌ڕ له هه‌لومه‌رجی سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا به شێوه‌یه‌کی خوێناوی به‌رده‌وامه.
له به‌رامبه‌ریشدا، تێکوشانی گه‌ل و توێژه چه‌وسێنه‌ره‌کان له درێژایی مێژوودا به‌رده‌وام بووه و په‌ره‌ی سه‌ندووه. ئه‌م تێکوشانه شه‌ڕی پاراستنی ره‌وایه که له سه‌ر بنه‌مایه‌کی حه‌قدار له به‌رامبه‌ر زڵم و ناحه‌قی ده‌وڵه‌ت هاتۆته ئاراوه. وه‌ک نمونه؛ شه‌ڕه‌کانی ئیسپارتاکۆس که له به‌رامبه‌ر کۆیله‌داریدا ئه‌نجام دراون، تێکوشانی بابه‌ک خۆره‌مدین، ئهبوموسلم خوراسانی و... که له سه‌رده‌مه‌کانی تردا هه‌بووه، هه‌روه‌ها شه‌ڕی گه‌لانی ئاناتولی و شه‌ڕی گه‌لان له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا که له به‌رامبه‌ر داگیرکه‌ری و ده‌سه‌ڵاتخوازی بووه و به ئامانجی خۆپاراستن و گه‌یشتن به ئامانجه حهقدارهکهیان هاتوونه‌ته ئاراوه.
به‌ڵام خاڵێکی زۆر گرنگ که ده‌بێ سه‌ره‌نج راکێشمه سه‌ری، ده‌وڵه‌تگه‌رایی و ده‌سه‌ڵاتخوازی هه‌ندێک جوڵانه‌وه گرنگه مێژووییه‌کانن که به ناوی گه‌لان و دژبه‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ سیسته‌م سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌ڵام له ئاکامدا بوون به کلکه و پاشکۆی دوزهنه. ئاشکراترین نمونه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش، ئه‌زمونی سۆسیالیزمی بونیادنراوه که له وه‌رچه‌رخانی خۆی له پێناو راوهستهیهکی کمۆناڵ ـ دیموکراتیک که بتوانێ خۆی له ژێر سێبه‌ر و کاریگه‌رییه‌کانی ده‌وڵه‌ت ده‌ربهێنێت، هه‌روه‌ها بێکاریگه‌رکردنی بروکراسی و دانان و سه‌قامگیرکردنی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵگا ناسهرکهتوو بوو. ته‌نانه‌ت به ته‌واوه‌تی به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و بوو که کاپیتالیزمی کرد به کاپیتالیزم. بۆیه، ناتوانرێت کارکردی سوسیالیزمی بونیادنراو به هی سوسیالیزم بژمردرێت به‌ڵکو که‌وته خزمه‌تی کاپیتالیزم و به‌هێزترکردنی ئه‌و سیسته‌مه. له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، زۆر روون و ئاشکرایه که به زهنییه‌ت، تاکتیک و ئامێری ده‌وڵه‌ت، له رێگای له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌ت و کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر کۆمه‌ڵگا سه‌رکه‌وتوو نابین.
له‌گه‌ڵ سه‌ره‌نج بۆ ئه‌وه‌ی که دوزه‌نه‌ی کاپیتالیزم له پێناو ده‌رچوون و رزگاری له کائوس و قه‌یرانی ئابووری به‌دوای کۆنترۆڵی وڵاته‌کانه، شه‌ڕی تایبه‌تیش به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وام ده‌بێت. له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، پێکهاته ئابووری، سیاسی، کلتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت به رێگه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌وه، له‌گه‌ڵ ئاراسته‌کردنیان، مرۆڤه‌کان ده‌خاته خزمه‌تی خۆی. ئاگاشی له‌م بابه‌ته هه‌یه که ده‌وڵه‌ت ناتوانێ پارچه پارچه و قۆناغ به قۆناغ له کائوس بێته ده‌ره‌وه. بۆیه به دوای ده‌رچوونێکی به‌هێزه له‌م قه‌یرانه. له‌م پێناوه‌دا، حکومه‌ته‌کانیش به پێی هه‌لومه‌رجی هه‌نووکه‌ی دنیا به دوای سه‌رله‌نوێ سه‌قامگیرکردنی پێگهیانن. ئه‌مریکاش وه‌ک پێشه‌نگی سیسته‌می کاپیتالیزم، به گوێره‌ی هه‌لومه‌رجی جۆراوجۆری کۆمه‌ڵگاکان و حکومه‌ته‌کان و هاوسه‌نگی ئێستای نێوان هێزه‌کان، به شێوه‌یه‌کی یاسانهناسانه به دوای جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌کانی وه‌ک ئیسلامی میانه‌ڕه‌و، که‌مه‌ربه‌ندی سه‌وز و ... بووه که نمونه زه‌قه‌کانی شه‌ڕی تایبه‌تن. ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆکاری په‌ره‌سه‌ندنی پێکدادان و شه‌ڕی نێوان هێزه‌کان و له‌م نێوه‌نده‌دا، ئه‌م ده‌وڵه‌ته له گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی، رێگه‌یه‌کی که‌مکێشه‌تر ده‌بڕێت.
شه‌ڕی تایبه‌ت؛ شه‌ڕێکی بێرێسایه
هه‌روه‌ها که له ناوی شه‌ڕی تایبه‌ت دیاره، تایبه‌تیکردن و به جۆرێک پرۆفیشناڵکردنی شه‌ڕه. به‌م مه‌به‌سته‌وه هه‌موو ده‌رفه‌ته‌کان به‌کار ده‌هێنێت، له سه‌ر ئامانجه‌که زۆر ورد ده‌بێته‌وه و له پێناو ئه‌نجام وه‌رگرتندا، ئه‌و کاره‌ی وا پێویست بێ ده‌یکات. له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، ئه‌م شه‌ڕه، شه‌ڕێکی یاسانهناس و له راستیدا بێرێسایه. به واتایه‌کی تر، له پابه‌ندی به یاساکاندا سه‌رپێچی و له شه‌ڕدا زیاده‌ڕه‌وی ده‌کات. هه‌روه‌ها کاتێک بێرێسایی پێناسه ده‌که‌ین، به ته‌واوی شه‌ڕی تایبه‌ت ناگرێته خۆ. چۆنکه ته‌نیا، شه‌ڕێکی سه‌ربازی و هه‌وڵدانێک نیه بۆ قبوڵاندنی له سه‌ر ئیراده و یا ته‌نیا به‌رده‌وامی و به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ت به گرتنه‌به‌ری توندوتیژی نیه، به‌ڵکو شه‌ڕی تایبه‌ت، شه‌ڕیکه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداران و داگیرکه‌رانه‌وه له دژی کۆمه‌ڵگا و له گۆڕه‌پانی په‌یوه‌ندیدار به کۆمه‌ڵگاوه جێبه‌جێ ده‌کرێت. هه‌روه‌ها پێناسه‌ی ئه‌م شه‌ڕه له ده‌ره‌وه‌ی پێناسه‌ی شه‌ڕی گشتی و ڕستییهوهیه. هه‌ندێک فه‌یله‌سوف و زاناش وه‌ک (ده‌سه‌ڵاتی نه‌رم) یا (شه‌ڕی نه‌رم)یش پێناسه‌ی ده‌که‌ن. له کاتی هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌یوه‌ندی نێوان شه‌ڕ و سیاسه‌تیش، هه‌میشه سیاسه‌ت فاکته‌ری دیارکه‌ر ده‌ژمێردرێت. واته، شه‌ڕ به پێی سیاسه‌ت ده‌کرێت که ده‌بێ به گونجاوترین شێوه جێبه‌جێ بکرێت. بۆیه، شه‌ڕی تایبه‌تیش به‌رده‌وامی و په‌یڕه‌وی سیاسه‌ته.
کاتێک به‌رفراوانی شه‌ڕه‌کان به‌تایبه‌ت ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که تایبه‌تی و پرۆفیشناڵ بوونه‌ته‌وه و به گوێره‌ی خۆیان یاسا داده‌نن ده‌خه‌ینه به‌ر لێکۆڵینه‌وه، سه حاڵه‌تی جیاواز دێنه به‌رده‌ممان؛ 1. هێزی شه‌ڕی تایبه‌ت وه‌ک جوڵانه‌وه‌ی تایبه‌ت 2. هه‌ڵسه‌نگاندنی شه‌ڕی تایبه‌ت وه‌ک ستراتیژی 3. هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنی سیسته‌مه‌کان له سه‌ر بنه‌مای شه‌ڕی تایبه‌ت.
له‌گه‌ڵ سه‌ره‌نج به‌و ریزبه‌ندییه‌وه، ده‌توانرێت له په‌یوه‌ندییه جۆراوجۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، شه‌ڕه‌کان، پێکهاته سیاسی و جوڵانه‌وه جۆراوجۆره سه‌ربازییه‌کان، شه‌ڕی تایبه‌ت ببینین. له گونجاندن له‌گه‌ڵ ئه‌مه ده‌توانرێت رژێمێک هه‌ر وه‌ک رژێمی شه‌ڕی تایبه‌ت، جوڵانه‌وه‌یه‌کی سه‌ربازی وه‌ک جوڵانه‌وه‌ی شه‌ڕی تایبه‌ت و ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌م بنه‌ما، شه‌ڕێکی گشتی گه‌شه‌ی کردبێت، ده‌توانرێ ئه‌وه وه‌ک ستراتیژی شه‌ڕی تایبه‌ت بژمێردرێت.