(AKP) له به‌رامبه‌ر خزمه‌ته‌کانی بۆ ئه‌مریکا، مۆڵه‌تی پاکتاوکردنی کوردی وه‌رگرت ...
ئه‌مریکا به وابه‌سته‌کردنی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به خۆیه‌وه، سیاسه‌ته نوێیه‌کانی بۆ هه‌رێمه‌که جێبه‌جێ ده‌کات. له ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌تانه‌دا به‌شار ئه‌سه‌د بێ‌کاریگه‌ر ده‌که‌ن. له‌و لاشه‌وه لیبیایان فرۆشت و درێژه به‌م دۆخه‌ی سوریا ده‌ده‌ن. نایانه‌وێ هه‌روا له ناکاو بکه‌وێت، ئێرانیش گه‌مارۆ ده‌ده‌ن و ده‌یخه‌ن. ئه‌و مۆڵگه سه‌ربازییه‌ی له شاری ئیزمیری تورکیا درا به ناتۆ، نیشان ده‌دات که تورکیا به ته‌واوی به رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا کراوه و هه‌موو هه‌ل و توانستێکی بۆ خستۆته گه‌ڕ. تورکیا چۆن پاکستان و عه‌ره‌بستانی سعودیه و سوریا و لیبیای فرۆشت، به هه‌مان شێوه ئێرانیش ده‌فرۆشێت، کوردیش ده‌فرۆشێت. (AKP) که له رۆژی یه‌که‌می دامه‌زرانییه‌وه له هه‌وڵی پاکتاوکردنی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورددایه. ئێستاش سه‌ری خۆی له‌به‌ر پێی ئه‌مریکا داناوه و ده‌یه‌وێ درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆی بدات. ئه‌مریکاش تێگه‌یشتووه که چیتر به کوده‌تای نه‌ته‌وه‌گه‌رایی و ناسیۆنالیزم نه‌ریتی کاره‌که‌ی به‌ڕێوه ناچێ. بۆیه له‌گه‌ڵ (AKP) کوده‌تای ناسیۆنالیزمی ئیسلامگه‌رای دامه‌زراند. (AKP) له به‌رامبه‌ر خزمه‌تکردن به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و به‌ریتانیا له هه‌رێمه‌که‌دا و به هه‌موو شێوه‌یه‌ک گونجان له‌گه‌ڵیدا ئێستاکه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته، له نزیکه‌ی (50) وڵاتی ئیسلامی له هه‌رێمه‌که‌دا (AKP) رێکخستنی بریکاری ئه‌مریکایه.
(AKP) له به‌رامبه‌ر خزمه‌ته‌کانی بۆ ئه‌مریکا، مۆڵه‌تی پاکتاوکردنی کوردی وه‌رگرت، له‌م سه‌روبه‌نده‌ی چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی کورددا کورد رووبه‌ڕووی گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی گلادیۆی ناتۆ بۆته‌وه. کوردانی سوریا و ئێران و ئێراقیش تێدان. به شێوه‌یه‌کی زۆر توند هه‌ر دوو وڵات ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که با له‌سه‌ر بناخه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک له‌گه‌ڵ کوردان رێ بکه‌ون. ئه‌گه‌ر سوریا ئه‌مه په‌سه‌ند نه‌کات، ئه‌وا کوردان به ئامانجی دیموکراتیزه‌کردنی سوریا ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵبسوڕێن. ده‌بێ گه‌له‌که‌مان له سوریا یه‌کینه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموکراتیک و یه‌کینه‌ی به‌رگری گه‌وهه‌ری خۆیان دروست بکه‌ن. چونکه له‌به‌ر مه‌ترسی قڕکردندان. تاڵه‌بانی و بارزانیش وشیار ده‌که‌مه‌وه، پێویسته له‌گه‌ڵیاندا وتووێژ بکرێ. ده‌بێ له مه‌ترسییه‌کان ئاگادار بن. ئه‌وانیش خرانه ناو ئه‌و ته‌ڵه‌که‌یه‌وه، ئیتر به‌سه بۆ بوون به ئامرازی ئه‌و ته‌ڵه‌که‌بازیانه. کوردانی باکور به‌کار دێنن، به‌ڵام با ئه‌مه به روونی بزانن، ئه‌گه‌ر (PKK) پاکتاو بکرێ سه‌ره‌ی ئه‌وان دێت، له‌ناو (24) کاتژمێردا کۆتای‌یان پێ دێنن. ده‌کرێ نامه‌یه‌کی کورت بنوسرێ. ده‌بێ به بارزانی و به تاڵه‌بانیش راگه‌یه‌نن که له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی کورد له به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌ترسیانه‌دا هه‌ڵسن به کۆکردنه‌وه و سازدانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد. ئاگایان له‌وانه نیه که سه‌رکرده‌کانی ئه‌مریکا و سه‌رکرده‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به سه‌ریاندا هێناون؟ ئه‌زمون له نموونه‌کانی مێژووی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مڕۆی ئه‌مریکا و به‌ریتانیاش وه‌رناگرن؟ ده‌بێ گه‌له‌که‌مان له ئێراق له چوارچێوه‌ی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتیکدا کۆنفرانسی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بناخه‌یه رێکخستوویی و یه‌کێتی خۆیان به‌هێز بکه‌ن. دوور نیه کورده‌کانی ئێراق به‌هۆی کاریگه‌ری ئێرانه‌وه له لایه‌نی سیاسییه‌وه پارچه ببن. ده‌بێ تورکیا، ئێران، سوریا، ئێراق بزانن که؛ نه‌که‌وتینه چوارچێوه‌ی هیچ هێزێکه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش. هه‌میشه سه‌ربه خۆمان بووین، له‌مه‌ودواش هه‌ر وه‌ها ده‌بین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر پاکتاوکاری به‌سه‌ر کورددا بسه‌پێنن، ئه‌وا کوردیش روو له هاوپه‌یمانی و رێکه‌وتنی جیاواز ده‌کات. ده‌توانن له‌سه‌ر بنه‌مای دیموکراتیک پێشه‌نگایه‌تی به‌هاری گه‌لانیش بکه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجام له‌م دانیشتنانه‌ی ئێره وه‌ربگرین، ئه‌وا دانیشتنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن. له دۆخێکی وه‌هادا پاش (15)ی ژۆئه‌ن قۆناخێکی نوێ دێته کایه‌وه. ده‌که‌وینه قۆناخی چاره‌سه‌ری دیموکراتیک و بێ چه‌که‌وه. گه‌ر گۆڕانکاری ئه‌رێنی و گرنگ نه‌یه‌نه رۆژه‌ڤه‌وه ئه‌وا دوای (15) ژۆئه‌ن بۆ هه‌موو که‌سێک جیاواز ده‌بێت. بۆیه سێ بژاره‌مان دێته به‌رده‌م؛ یه‌که‌میان: دۆخێکه که دیار نیه ئاگربه‌ستی یه‌کلایه‌نه هه‌یه یان نا و زیاتر له دۆخێکی کائیۆسییه. دووه‌م: قه‌ندیل پێگه‌ی هه‌نوکه‌ی شه‌ڕ بۆ شه‌ڕێکی مامناوه‌ند به‌رز ده‌کاته‌وه. بژاره‌ی یه‌که‌م هه‌ڵوێست و مه‌یلی ده‌وڵه‌تی تورکه و بژاره‌ی دووه‌م هه‌ڵوێست و مه‌یلی قه‌ندیله، بژاری سێهه‌م مه‌یلی چاره‌سه‌ری منه. بژاره‌ی سێهه‌م پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ری دیموکراتیکه. جێبه‌جێکردنی سێیه‌مین بژاره بۆ من په‌یوه‌سته به ده‌سته‌به‌رکردنی سێ چوار مه‌رجه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ره‌چاوی بژاره‌ی سێهه‌م بکات، ئه‌وا بۆ به‌رقه‌رارکردنی چاره‌سه‌ری دیموکراتیک ده‌که‌ومه گه‌ڕ و هه‌رچییه‌کم پێکرا ده‌یکه‌م. له ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا چاره‌سه‌ری ده‌ستوری دیموکراتیک دێته ئاراوه. (PKK) پابه‌ند به‌م چاره‌سه‌رییه له چه‌ک داده‌ماڵرێ. من هه‌ندێک پێشنیاری به‌رجه‌سته و پراکتیک هاوشێوه‌ی رێکه‌وتننامه‌ی سه‌ره‌تایی ئاماده ده‌که‌م. ئه‌مانه ده‌برێنه سه‌ر مێزه‌که‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌ویش ئه‌رێی بکات قۆناخه‌که به‌ره‌و پێشتر ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ڵامێکی پێچه‌وانه بداته‌وه و بڵێ من ئه‌م کاره یه‌کلایه‌نه ده‌که‌م، منیش ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ک په‌سه‌ند ناکه‌م و ده‌کشێمه‌وه. ئه‌و کاته هه‌موو که‌س هه‌وڵی وه‌گه‌ڕخستنی بژاری قه‌ندیل ده‌دات.
ئه‌م قۆناخه‌ی تێیداین به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیشه‌وه قۆناخێکی دوولایه‌نه‌یه. لایه‌نی یه‌که‌م، چاره‌سه‌ری دیموکراتیکه که ده‌مانه‌وێ له دانیشتنه‌کان له‌گه‌ڵ شانده‌که‌دا ده‌سته‌به‌ری بکه‌ین. له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لاکانم لێره لایه‌نی دووه‌می قۆناخه‌که، قۆناخی شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌له که ده‌بێ درێژه به ئاماده‌کارییه‌کانی بدرێت. بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ده‌ستوری دیموکراتیک به‌ره‌و پێش ببه‌م، پێویسته (KCK) به ئاماده‌کارییه‌کانی شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل هاوکاری و پشتیوانیم بکات. ئه‌م شێوازه شه‌ڕه ده‌بێ شانبه‌شانی کار و خه‌باته‌کانی چاره‌سه‌ری ده‌ستوری دیموکراتیک به‌ڕێوه بچێت. بۆ ئه‌وه‌ش ئێستا شه‌ڕی شۆڕشگێڕی گه‌ل یاخود شه‌ڕێکی مامناوه‌ند به بناخه وه‌رناگرین، به‌ڵکو ئێمه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد، چاره‌سه‌ری ده‌ستوری دیموکراتیک به بناخه وه‌رده‌گرین. بۆ پێکهێنانی ده‌ستوری دیموکراتیک پێویسته ئه‌نجومه‌نێکی ده‌ستوری پێک بهێنرێ که نوێنه‌ری هه‌موو پارته سیاسی و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تێدا بێت. ده‌بێ کۆمیسیۆنی ده‌ستور یاخود ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌ی ره‌نج و دیموکراسی و ئازادی له‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا جێگه بگرن.
رۆژانی داهاتوو، رۆژانی مێژوویین، ده‌بێ هه‌موو که‌س ئاگاداری گۆڕانکارییه‌کان بێت. ئه‌گه‌ر تێکۆشانی کورد له تورکیا و له هه‌رێمه‌که‌دا به سه‌رکه‌وتن ئه‌نجامگیر ببێت، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه هاوشێوه‌یه‌کی ئه‌نجامه گه‌وره و پڕبه‌هره‌که‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چاخی یه‌که‌م ده‌خوڵقێنێت. لێره‌وه سڵاو له گه‌له‌که‌مان له ئێران و ئێراق ده‌که‌م و بانگه‌وازیان لێ ده‌که‌م که یه‌کینه و رێکخستنی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتیک خۆیان رێک بخه‌ن.