"مێژوو له ئه‌مڕۆماندا شاراوه‌یه، ئێمه‌ش له‌قووڵایی مێژوودا شاراوه‌ین"...
دوازده وانه له مێژووى ته‌ڤگه‌رى ئاپۆیی
حه‌سه‌ن جودی
(1)
رۆژگاری ئه‌مڕۆ هه‌ر ته‌نیا به‌رهه‌می مێژوو نییه، به‌ڵکو رێبه‌ر ئۆجه‌لان گووته‌نی وه‌ک چۆن: "مێژوو له ئه‌مڕۆماندا شاراوه‌یه، ئێمه‌ش له‌قووڵایی مێژوودا شاراوه‌ین" ئه‌وا مسۆگه‌ر داهاتووش هه‌ر له‌منداڵدانی ئه‌و مێژوو و رۆژگاره‌وه فرچک ده‌گرێت و ده‌پژێت. بۆیه مێژوو هه‌ر ته‌نیا گێڕانه‌وه‌ی حیکایه‌تی رووداو‌و و ئاڵوگۆڕه‌کان نییه، به‌ڵکو کانگای حیکایه‌ته‌کانی ئه‌مڕۆ و داهاتووشه، سه‌ره‌داوی ئه‌مڕۆ و داهاتووشه، به‌هه‌ر سێکیانه‌وه زه‌مه‌ن پێکدێنن. زه‌مه‌نیش به‌م دۆخه‌یه‌وه خودان ره‌هه‌ندێکی گشتگیر و ئاوێته‌ییه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تێگه‌یشتنی راست و زانستیانه له‌مێژوو، توانست و وزه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ ده‌رک به‌راستینه‌ی ئه‌مڕۆش بکه‌ین، روونتریش داهاتوو ببینین. بێگومان ئه‌مه به‌واتای ئه‌وه نایه‌ت مێژوو خۆی له‌ئه‌مڕۆ و داهاتوودا کۆپی ده‌کات، یان ئه‌مڕۆ و داهاتوو له‌به‌رگرتنه‌وه‌یه‌کی قه‌بای ته‌واوی مێژووه. ئه‌گه‌ر وابێت چه‌مکی پێشکه‌وتن و گۆڕان بێ واتا ده‌بێت، سێینه‌ی" تێز، دژه‌تێز، کۆتێز" یش بێ ناوه‌ڕۆک ده‌بێت و شتێک نامێنێت ناوی وزه‌ی جوڵه و هێزی دینامیکی بێت. به‌ڵکو به‌و واتایه دێت مێژوو و ئه‌مڕۆ و داهاتوو به‌ناویه‌کداچوون و ئاوێته و له‌یه‌کدابڕاو نین. که‌واته مێژوو بناخه‌یه و ئه‌مڕۆش هه‌ڵچنینی دیواره‌کانییه‌تی و داهاتووش کۆی ئه‌و خانووه‌یه که نیازمه‌ندین بیئافرێنین، یان بئافرێت. له‌ڕاستیدا پۆلێن‌کردنی مێژوو و قۆناخه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پۆلێن‌کردنی هه‌ره ڕاست و زانستیانه‌یه.
هه‌موو شتێک مێژووی خۆی هه‌یه، ته‌نانه‌ت خودی مێژووش مێژووێکی خۆی هه‌یه. کۆی مێژوو بریتییه له‌ته‌واوی قۆناخ و پارچه‌کانی ئه‌و مێژووه. مێژووی هه‌ر شتێکیش کۆی ته‌مه‌ن و ره‌هه‌ند و ئاراسته و ماهییه‌ت و هه‌بوونی ئه‌و شته له‌خۆوه ده‌گرێت. به‌ڵام له‌پێناو ده‌رککردن به‌وه‌ی که "چۆن؟ بۆچی؟ کێ؟ که‌ی؟ چی؟ " هه‌ر قۆناخێکی مێژوو به‌ته‌واوی خۆی پۆلێن ده‌کات و خۆی له قۆناخی پێش و دوای خۆی جیاده‌کاته‌وه، ئه‌وا پێویستمان به که‌ره‌سته‌ی زانستی گونجاو و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌پێکراو و شیکردنه‌وه‌ی بابه‌تیانه هه‌یه. به‌تایبه‌تی بۆ مێژووی شتێک که به‌هه‌موو هه‌بوون و قورسایی و مه‌زنی و ئافراندنه‌کانی خۆیه‌وه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین و له‌ئاستی هه‌ره به‌رزیشدا له‌نێو جموجۆڵ و ته‌ڤگه‌ر و خۆ ئافراندنه‌وه و خۆنوێکردنه‌وه‌دایه. هه‌رگیز ناکرێت به هه‌رزانی و بێ به‌ها و بێ پێوانه مرۆڤایه‌تییه‌کان مێژووێک بخوێنینه‌وه که له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆدا به‌هه‌موو ئاراسته "ئاسۆیی، ستوونی، قووڵایی"ه‌کانی خۆیه‌وه له‌نێو پێشکه‌وتن و گۆڕاندایه و پرۆژه‌ی خۆی بۆ داهاتووش هه‌یه. چونکه هیچ شێواندن و چه‌واشه‌کاری و به‌لاڕێدابردنێک نه‌یانتوانیوه راستینه و گه‌وهه‌ری مێژووێک قووتبدات و له‌ناویببات. هه‌زاران ساڵ خۆرئاوا نکۆڵی له‌مێژوو و ژیار و شارستانییه‌تی جوگرافیای میزۆپۆتامیا و خۆرهه‌ڵات کرد و وێنایه‌کی شێوێندراویان نه‌خشاند، که‌چی ئه‌مڕۆ ئه‌و جوگرافیایه به‌هه‌موو مێژوو و ژیار و شارستانییه‌تی خۆی ده‌بێژێ "من هه‌م و وا به‌هه‌موو سروشت و سیمای خۆمه‌وه هێشتا ده‌ژیم". ئیدی خودی مێژوو و مێژووی هه‌ر هه‌بوون و پێکهاته‌یه‌ک، سه‌ره‌ڕای هه‌موو شێواندن و چه‌واشه‌کاری و به‌لاڕێدابردنێک گه‌وهه‌ر و راستینه‌ی خۆی له‌رۆژگاری ئه‌مڕۆ و داهاتووشدا حه‌شار ده‌دات و هه‌ر ده‌بریسکێته‌وه و له‌دره‌وشانه‌وه ناکه‌وێت. وه‌ک چۆن خۆدابڕاندن له‌مێژوو خۆخه‌ڵه‌تاندنه، ئاوا نکۆڵیکردن ـ به هه‌موو شێوازه‌کانییه‌وه ـ له مێژووێکیش مایه‌پووچییه، بۆیه راستگۆیی مێژوویی وه‌ک چۆن ئه‌رکێکه، ئاوا به‌هه‌مان شێوه به‌هایه‌کی ئه‌خلاقیشه و هه‌رگیز ناکرێ ده‌ستبه‌رداری ببین.
(2)
ته‌ڤگه‌ری په‌که‌که؛ وه‌ک ته‌ڤگه‌رێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆی گه‌لی کوردستان، به‌هه‌موو ره‌هه‌نده‌کانییه‌وه، تێکۆشانی ئازادیخوازانه‌ی خۆی گه‌شه پێده‌دات. سه‌ره‌تا له‌ساڵانی (1973 ـــ 1976)دا له ئه‌نقه‌ره‌وه یه‌که‌م چه‌خماخه‌ی ئه‌و تێکۆشانه ده‌بریسکێته‌وه، پاشان به‌ره‌و باکووری کوردستان هه‌نگاو ده‌نێت، له(1)ی ته‌مموزی(1979)دا له‌سه‌ر بنه‌مای تاکتیکی "هه‌نگاوێک بۆ دواوه، دوو هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه" رێبه‌ر ئاپۆ کۆچی مێژوویی خۆی به‌ره‌و رۆژئاوای کوردستان و سوریا و لوبنان ده‌ستپێده‌کات و له که‌مپێکی تێکۆشه‌ره فه‌له‌ستینییه‌کاندا ده‌گیرسێته‌وه. له‌وێوه، له‌نێو دۆخێکی دژوار و بێتوانستیدا توانست و ده‌رفه‌ت بۆ ته‌ڤگه‌ره‌که ده‌خوڵقێنێ. به‌مه‌ش ته‌ڤگه‌ری په‌که‌که له‌نێو کوردانی باشووری رۆژئاوای کوردستان و سوریا و لوبنان و وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانی دیکه و له‌گه‌ڵیشیدا له‌وڵاتانی خۆرئاوا و جوگرافیا دووره‌کانی دیکه‌دا تێکۆشان به‌رزده‌کاته‌وه و بیر و هوشیاری و رێکخستنی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ژێنێته‌وه و پانتایی شۆڕشی ژیانه‌وه فراوانتر ده‌کات. له‌سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا یه‌که‌مین هه‌نگاو له‌سه‌ر رێی "گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات" ده‌هاوێژێت و له‌سه‌ر سنووری دروستکراوی نێوان باکوور ـ باشووردا یه‌کینه‌کانی گه‌ریلا جێگیر ده‌بن. به‌مه‌ش یه‌که‌م په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی باشووری کوردستاندا ده‌به‌ستێت و خۆی به‌خه‌ڵکانێکی ئه‌م به‌شه ده‌ناسێنێت. هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و سنووره‌دا ئاماده‌کاری ته‌قاندنی یه‌که‌م فیشه‌کی ئازادی ئه‌نجامده‌درێت و له(15)ی ئابی(1984)دا به‌ته‌قاندنی یه‌که‌م فیشه‌ک بڕیاری ژیانێکی ئازاد ده‌گاته لوتکه.
له‌کۆتایی هه‌شتاکان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا گه‌ل به سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌رییانه‌ی خۆی وه‌ڵامی قه‌ڵه‌مبازه مێژووییه‌که‌ی گه‌ریلا ده‌داته‌وه. به‌مه‌ش ته‌ڤگه‌ری په‌که‌که گه‌وهه‌ری گه‌له‌رییانه‌ی ده‌رده‌که‌وێته پێش و گه‌ل و گه‌ریلا ئاوێته‌ی یه‌کدی ده‌بن. لێره‌وه سه‌ره‌تای پیلانگێڕییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، به‌پشتیوانی داگیرکه‌ران و هێزه میللیگه‌را و به‌کرێگیراوه‌کان، ده‌ستپێده‌کات، باشووری کوردستان ده‌کرێته گۆڕه‌پانی پیلانگێڕییه‌کان و ته‌ڵه‌زگه‌یه‌کی پڕ مه‌ترسیدار...!! به‌ڵام ته‌ڤگه‌ری په‌که‌که ده‌ستبه‌رداری ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆ و رۆحی نه‌ته‌وه‌یی ـ دیموکراتییانه‌ی خۆی نابێت و له‌م پێناوه‌دا قورسترین قوربانی خۆی ده‌دات و به‌دروشمی "باکوور، باشوور، رۆژهه‌ڵات، یه‌ک وڵات و یه‌ک خه‌بات" له‌م به‌شه‌دا گوڕ به‌تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتییانه‌ی خۆی ده‌دات و هه‌ر له نه‌وه‌ده‌کاندا به فه‌لسه‌فه و هزری ئازادیخوازانه‌ی خۆی ده‌په‌ڕێته‌وه رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له‌کۆتایی نه‌وه‌ده‌کانیشدا تێکۆشانی خۆی له‌م به‌شه‌شدا ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێکی جه‌ماوه‌ری به‌هێز. له‌نه‌وه‌ده‌کانیش به‌دواوه، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رۆح و هزر و تێکۆشانی نه‌ته‌وه‌یی ـ دیموکراتییانه‌ی خۆیدا له‌دامه‌زراندن و له‌پێکهێنانی ده‌زگا نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ده‌دات و پرۆسه‌ی به‌گه‌ل‌بوون و نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی گه‌لی کورد ده‌گه‌یه‌نێته ئاستێکی شکۆدار.
ئیدی شۆڕشی ژیانه‌وه به‌ده‌ستکه‌وت و به‌هایه‌کی پڕ به‌بایه‌خه‌وه سه‌رده‌که‌وێت و قۆناخی شۆڕشی دیموکراتی و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ری ده‌که‌وێته رۆژه‌ڤه‌وه. به‌مه‌ش له‌سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان به‌دواوه هه‌وڵدان بۆ گۆڕانی ستراتیژی تادێت چڕ‌وپڕ و قووڵتر ده‌بێته‌وه و له‌کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌میشدا ده‌گاته لوتکه‌ی خۆی. ته‌ڤگه‌ری په‌که‌که له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی هه‌ر قۆناخێکی تێکۆشان و ده‌ستپێکردنی هه‌ر قۆناخێکی دیکه‌دا نوێبوونه‌وه و هه‌ڵاوێردی له سیسته‌می فه‌لسه‌فی، پارادیگمایی، ئایدیۆلۆژی، سیاسی و ژیان و تێکۆشانی خۆیدا ده‌کات و پووختی ده‌کاته‌وه. به‌مه‌ش تادێت گه‌وهه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه هه‌مه‌لایه‌نه‌که‌ی خۆی ده‌رده‌که‌وێته روو، تا ئه‌و راده‌یه‌ی ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندێتی و گه‌وهه‌ری ئازادیخوازانه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێکی هزری، ژیانیی و تێکۆشان‌دا به‌روونی و زه‌لالی نیشان بدات، که سیسته‌می کۆنفیدراڵی دیموکراتییه.