هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ک له مێژوودا هێنده‌ی په‌که‌که رووبه‌ڕووی پیلانگێڕی و هێرش و شاڵاوی له‌ناوبردن نه‌بۆته‌وه ...
حه‌سه‌ن جودی
دوازده وانه له مێژووى ته‌ڤگه‌رى ئاپۆیی (3)
بێگومان له میانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژووی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره‌دا ده‌رک به‌و راستییه ده‌کرێت که ته‌ڤگه‌ری په‌که‌که هه‌روا به ئاسانی، به بێ کۆسپ و ته‌گه‌ره، کێشه و گرفت قۆناخه‌کانی تێکۆشانی خۆی نه‌بڕیوه، به‌ڵکو رێک به پێچه‌وانه‌وه له هه‌ر قۆناخێکدا ژان و ئازارێکی بێ‌سنوور، قوربانی و فیداکاری و قاره‌مانێتییه‌کی نه‌وازه، کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی تاقه‌تشکێن، کێشه و گرفتی له‌بن نه‌هاتوو، که‌موکوڕی و هه‌ڵه‌ی کوشنده هه‌بووه، ته‌نانه‌ت رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌ندین ته‌ڵه‌زگه و پیلانگێڕی ناوخۆیی، هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی بۆته‌وه. له به‌رامبه‌ر هه‌ر خیانه‌تێکی مه‌زندا، به‌رخۆدانێکی مه‌زنیش ئاماده‌یه، له به‌رامبه‌ر هه‌ر پیلانگێڕییه‌که‌دا قه‌ڵه‌مبازێک به‌رسڤداره، له‌نێو نه‌بوونی و بێ توانستییه‌کی دژوار‌دا باوه‌ڕی و هێز و ئیراده‌ی ئافراندن و مه‌زنکردنی توانست و توانسته‌کان ده‌رده‌که‌وێته روو. له به‌رامبه‌ر بێ‌باوه‌ڕی، بێ‌هێزی، بێ‌ئومێدی، بێ‌چاره‌ییدا، کانگای باوه‌ڕی، هێز، هیوا و توانستی چاره‌سه‌ری ده‌ته‌قێته‌وه و ملی رێ ده‌گرێ و ده‌هه‌رکێت. ئیدی ته‌ڤگه‌ری په‌که‌که وه‌ک دیجله و فورات له کانیاوه ره‌سه‌نه‌کاندا هه‌ڵده‌قوڵێ و هیوای ژیانێکی ئازاد له میزۆپۆتامیای لانکه‌ی له‌دایکبوونی کۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تییه‌وه به گه‌ل، ره‌گه‌ز و چینه ژێرده‌سته‌کان ده‌به‌خشێ و هیچ له‌مپه‌ر و کۆسپ و هێزێک ناتوانێت به‌ربه‌ستی بکات یان له گه‌وهه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه ره‌سه‌نه‌کانی خۆی دووری بخاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته له قووڵبوونه‌وه به مێژووی ئه‌و ته‌ڤگه‌ره‌دا نهێنی مانه‌وه و مه‌زنبوونی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره ده‌رده‌که‌وێته روو، که له گه‌وهه‌ر و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆیدا به‌رجه‌سته ده‌بێت. له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه په‌یوه‌ستبوونیه‌تی به فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی، ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆ، گیانی به‌رخۆدان و خۆهێزی و ئافراندنه‌وه.
باوه‌ڕ ناکه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌ک له مێژوو و رۆژگاری ئه‌مڕۆماندا هه‌بێت هێنده‌ی بزووتنه‌وه‌ی په‌که‌که رووبه‌ڕووی پیلانگێڕی و هێرش و شاڵاوی له‌ناوبردن بووبێته‌وه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانییه‌وه تا ئه‌مڕۆ هه‌میشه ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به مه‌ترسی هه‌ره‌مه‌زن ده‌بینرێ و هه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌درێت. هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش بێ هۆکار نییه و چه‌ندین هۆکاری هاوبه‌ش و ته‌نانه‌ت شاراوه له پشت سه‌رجه‌م ئه‌و پیلانگێڕی و هێرش و شاڵاوانه‌دا خۆی حه‌شار داوه. که‌واته ئه‌و هۆکارانه چیین؟ نهێنی ئه‌و ترس و فۆبیا مه‌زنه که له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئاپۆچی و په‌که‌که‌دا هه‌یه چییه؟ ئه‌گه‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌درێت، بۆچی نه‌ک هه‌ر له‌ناو نه‌بردرا، به‌ڵکو بۆته گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه له هه‌ر چوار به‌شی کوردستان، ته‌نانه‌ت بووه به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین بزووتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌کانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان؟ که‌واته نهێنی مه‌زنبوون و خۆڕاگری په‌که‌که چییه؟ په‌که‌که دووژمنی کێیه و کێ دووژمنایه‌تی په‌که‌که ده‌کات؟ جیهانبینی و هه‌ڵوێست و چه‌مکه‌کانی په‌که‌که بۆ ژیان، مێژوو، ئازادی، وڵات، گه‌ل، هزر، ئایدیۆلۆژیا، شۆڕش، تاک، کۆمه‌ڵگا، ده‌وڵه‌ت، ده‌سه‌ڵات، خیانه‌ت، وڵاتپارێزی و ... چییه؟ هه‌روه‌ها چۆن ده‌ڕوانێته کێشه‌ی کورد، کێشه‌ی ژن و کێشه مرۆڤایه‌تییه‌کانی تر؟ له‌م پێناوه‌دا خاوه‌ن چ پرۆژه‌یه‌کی چاره‌سه‌رییه؟ په‌که‌که خاوه‌ن چ سیسته‌مێکی بیرکردنه‌وه و ژیان و کارکردنه؟ بۆچی ئه‌و پیلان و هێرش و شاڵاوانه‌ی له‌ناوبردن سه‌ره‌تا رێبه‌ر ئۆجه‌لان و پاشان په‌که‌که و گه‌ل ده‌که‌نه ئامانجی خۆیان؟ که‌واته رێبه‌ر ئۆجه‌لان کێیه و خاوه‌ن چ هزر و فه‌لسه‌فه و سیاسه‌تێکه؟ رۆڵ و پێگه‌ی رێبه‌ر ئۆجه‌لان له‌نێو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا چییه؟ له به‌رامبه‌ر هه‌موو هه‌وڵه‌کانی له‌ناوبردندا، ئاسۆی داهاتووی بزووتنه‌وه‌ی په‌که‌که چییه و چۆن ده‌بێ؟
گومانم نییه که ئه‌م پرسیارانه و سه‌دان پرسیاری تر له هۆش و هزری ئه‌و که‌سانه دێت و ده‌چێت که خوازیارن له راستینه‌ی ئه‌وه تێبگه‌ن که بۆچی هێنده پیلانگێڕی و هێرش و شاڵاو له دژی په‌که‌که ده‌کرێت؟ بۆچی په‌که‌که‌ش هێنده خۆڕاگری و به‌رخۆدانی ده‌کات و تا دێت هه‌ر هه‌نگاوی مه‌زنتر ده‌هاوێژێت؟
لێره‌دا بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی راستی سه‌رجه‌م ئه‌م پرسیارانه و سه‌دان پرسیاری دیکه ده‌توانین په‌نا بۆ کلیلی هه‌موو ده‌رگاکان ببه‌ین، ئه‌ویش مێژووه، مێژووی خودی بزووتنه‌وه‌ی په‌که‌که. به‌ڵام کاتێک ده‌رگای مێژووی بزووتنه‌وه‌ی په‌که‌که‌ش ده‌که‌ینه‌وه ئه‌مجاره‌یان سه‌دان پرسیاری دیکه رووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه؛ ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چۆن و که‌ی و به چ شێوه‌یه‌ک له‌دایک بووه و ده‌ستی به جموجۆڵ و تێکۆشان و به‌رخۆدان کردووه؟ قۆناخه‌کانی پێشکه‌وتنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه چیین و که‌ی و چۆن و به چ شێوه‌یه‌ک ئه‌و قۆناخانه به‌دوای یه‌کدا هاتوون؟ چ روویان داوه و چ پێشکه‌وتنێکیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێناوه؟ کاره‌کته‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی هه‌ر قۆناخێک له‌و قۆناخانه کێن و خاوه‌ن چ تایبه‌تمه‌ندی و هه‌ڵسوکه‌وت و کردارێکن؟ هه‌ر پرسیارێک چه‌ندین کلکه پرسیار و لق و پۆپه‌ی لێ ده‌بێته‌وه، له ناواخنی وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێکیشدا چه‌ندین پرسیاری دیکه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه. له ئاکامدا خۆمان له‌نێو ده‌ریایه‌ک پرسیاردا ده‌بینینه‌وه، که ده‌گه‌ینه وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێک زیاتر سه‌رسوڕمانی ده‌مانگرێ و خولیای پرسیاری تر و وه‌ڵامی ترمان له‌لا زیاتر ده‌بێت. ئیدی چه‌نده له‌نێو ئه‌و مێژووه‌دا قووڵ ده‌بینه‌وه هێنده‌ش سه‌رسام ده‌بین، هێنده‌ش له نهێنی پیلان و هێرش و شاڵاوه‌کانی نه‌یارانی تێده‌گه‌ین. هێنده‌ش له نهێنی خۆڕاگری و به‌رخۆدان و مه‌زنبوونه‌که‌ی تێده‌گه‌ین.
(4)
له میانه‌ی ئه‌و قووڵبوونه‌وه‌یه‌دا؛ سه‌ره‌تا له‌وه تێده‌گه‌ین که بزووتنه‌وه‌ی په‌که‌که وه‌ک پشکۆیه‌ک له ژێر خۆڵه‌مێشی هه‌زاران ساڵه‌ی مێژوودا خۆی حه‌شار داوه و هه‌ر پزیسک ده‌دات، تا له زه‌مه‌نێکی شه‌وه‌زه‌نگی به‌سته‌ڵه‌کگرتوودا بڵێسه ده‌دات و گڕ و کڵپه ده‌سێنێ و گڕکان ئاسا هه‌ڵده‌قوڵێ، هه‌ڵده‌قوڵێ و گڕ له مێژووێکی شووم، له قه‌ده‌رێکی سه‌پێنراو به‌رده‌دات... مێژووێکی نوێ ده‌ئافرێنێ... ئیدی مێژوو له‌سه‌رووی قه‌ده‌ره سه‌پێنراوه‌کانه‌وه رێڕه‌وی خۆی ده‌گرێت.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا؛ کاتێک به هه‌گبه‌یه‌کی پڕ له پرس و رامانه‌وه ده‌چیته نێو ده‌ریای مێژووی بزووتنه‌وه‌ی په‌که‌که‌وه، به‌سه‌رهات و رووداوه‌کان، پێشکه‌وتن و گۆڕانکارییه‌کان، په‌لکێشی خۆیانت ده‌که‌ن و تا قووڵایی مێژووی مرۆڤایه‌تیت ده‌به‌ن، به‌جۆش و مۆڕاڵێکی به‌رزه‌وه، به باوه‌ڕی و ئیراده و وزه‌یه‌کی تۆکمه‌وه، جارێکی دیکه ده‌تگه‌ڕێننه‌وه نێو رۆژگاری ئه‌مڕۆ، له بانێژه‌ی ئه‌مڕۆشه‌وه ئاسۆی داهاتووێکی پرشنگدارت نیشان ده‌ده‌ن. به‌مه‌ش سه‌فه‌ر به‌نێو مێژووی په‌که‌که‌دا، وه‌ک سه‌فه‌ره به‌نێو سه‌مفۆنیایه‌کی نه‌مردا، وه‌ک سه‌فه‌ره به‌نێو رۆمانێکی بێ‌کۆتاییدا، سه‌فه‌ره به‌نێو شیعرێکی هارمۆنیدا، داستانێکی پڕ له ماجه‌رادا... بێگومان وه‌ک چۆن له پشت ئه‌و سیمفۆنیایه‌دا؛ ئۆرکسترایه‌کی مه‌زن، مایسترۆیه‌کی دانا، بیسه‌رێکی عاشق ده‌بینی، ئه‌وا مسۆگه‌ر له ناواخنی ئه‌و رۆمانه‌دا پاڵه‌وانه‌کان، به مه‌یل و توانستی خۆیانه‌وه، له نێو ناکۆکی و ململانێدان و تا دێت گرێی نێو گرفت و رووداوه‌کان ئاڵۆز ده‌بێت و رووه‌و کردنه‌وه و چاره‌سه‌ری ده‌چێت. هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ش له‌و شیعره‌دا له‌بری ریتمێکی سواو، پانتاییه‌کی تاریک، چێژ له هارمۆنیایه‌کی هه‌مه‌چه‌شنه و پانتایه‌کی پڕ له ئیستاتیک وه‌رده‌گریت. کاتێک که به په‌یژه‌ی رووداوه‌کانی ئه‌و داستانه‌دا هه‌ڵده‌زنێی له پێشتدا حیکایه‌تخوانێک به هه‌موو مه‌ندی و حیکمه‌تی خۆیه‌وه، شێڵگیرانه هه‌وڵ ده‌دات ئاراسته‌ی رووداوه‌کان به‌ره‌و ئاقاری ئازادی ببات، به قازانجی هه‌موو ئه‌وانه‌ی عاشق و دێوانه‌ی ئازادین بشکێنێته‌وه. چونکه بیانووی یه‌که‌م و کۆتایی بۆ له‌دایکبوونی ئه‌م سیمفۆنیایه، ئه‌م رۆمانه، ئه‌م شیعر و داستانه ته‌نیا و ته‌نیا ئازادییه.
بۆیه که مرۆڤ به‌نێو ئه‌و مێژووه‌دا ده‌گوزه‌رێ، به‌رده‌وام گوێت له‌و زایه‌ڵه‌یه ده‌بێت که به نه‌غمه‌یه‌کی پڕ له سۆزه‌وه ده‌چریکێنێ و ده‌بێژێ: "ئه‌گه‌ر ژیانێک هه‌بێت، با به ئازادی و بۆ ئازادی بێت، ئه‌گه‌ر مردنێکیش هه‌بێت، با هه‌ر به ئازادی و بۆ ئازادی بێت." ئه‌مه فه‌لسه‌فه و کرۆک و ناوه‌ڕۆکی بانگه‌وازی ئه‌و پشکۆیه‌یه که له‌گه‌ڵ یه‌که‌م پزیسکی خۆیدا جاڕی دا.
بێگومان که مرۆڤ به‌نێو مێژووێکی ئاگریندا ده‌گوزه‌رێ، موچرک به‌دوای موچرک به گیانیدا دێت، تا ئاستی سه‌رسامبوون و شۆکبوون ده‌ڕوات؛ چۆن مرۆڤ موچرک نایگرێت و سه‌رسام و شۆک نابێت که ده‌بینێ؛ له پێناو ئه‌و بانگه‌وازییه نه‌مره‌دا هه‌ر جه‌سته‌یه و ده‌سووتێ، هه‌ر گیانه و هه‌ڵده‌کڕوزێ... کوا چ سیمفۆنیایه‌ک هه‌یه وه‌ک ئه‌م سیمفۆنیایه نه‌غمه‌کانی گڕ بن؟ کوا چ رۆمانێک و شیعرێک و داستانێک هه‌یه وه‌ک ئه‌م رۆمانه، ئه‌م شیعر و داستانه حه‌رفه‌کانی کڵپه بن؟ چۆن مرۆڤ شۆک نابێت هه‌ر به ته‌نیشت ئه‌و رۆح و جه‌ستانه‌ی ده‌بنه تۆپه‌ڵێک ئاگر و گڕ له هه‌موو ناشیرینییه‌کانی گه‌ردوون به‌رده‌ده‌ن، رۆح و جه‌سته‌گه‌لێکیش هه‌ن له به‌رد به‌ردترن، له به‌سته‌ڵه‌ک به‌سته‌ڵه‌کترن، وه‌ک بڵێی گڕی هه‌موو گه‌ردوون ناتوانێ بیانجوڵێنێ و خاوێنیان بکاته‌وه. ئیدی ئه‌وه سیمفۆنیایه‌که بێهه‌ڵچوون و داچوون نابێت، رۆمانێکه بێ ناکۆکی و ململانێ نابێت، شیعرێکه و داستانێکه بێ توخمی نه‌زۆک و شه‌ڕانگێز نابن! به‌ڵام سیحری ئاگرینی ئه‌و مێژووه له چی دایه؟ له کوێ دایه؟ ئه‌مه نهێنییه‌که و به تینی گه‌رم و بڵێسه‌داری خۆی تا قووڵایی خۆی ده‌تبات، ئینجا پێت ده‌ڵێت "ئه‌وه منم ... ئیدی بمناسه و لێم تێبگه...."